خواردنی برنج كێشی لەش زیاد دەكات؟


برنج یەكێكە لە خۆراكە گرنگەكان كە لە ژەمی خواردنی زۆرێك لە خەڵكیدا هەیە، بەتایبەتی لە بۆنە و داوەت و ئاهەنگەكاندا، بەڵام ئاخۆ راستە برنج هۆكارە بۆ زیادبوونی كێشی لەش؟.

ئەگەر ویستتان كێشی لەشتان كەم بكەنەوە پێویستە پەنا بۆ خواردنی برنجی قاوەیی ببەن نەوەك برنجی سپی، چونكە ئەوەی یەكەمیان بڕێكی كەمتر لە كالۆری تیادایە و سەرچاوەیەكی گرنگیشە بۆ ریشاڵەكان.

یەك كووپ لە برنجی سپی كوڵاو 242 كالۆری و چوار گرام پرۆتین و كەمتر لە یەك گرام ریشاڵی تیادایە، لەو كاتەی یەك كووپ لە برنجی قاوەیی كوڵاو 218 كالۆری و پێنج گرام پرۆتین و چوار گرام ریشاڵی تیادایە كە دەكاتە 14% لە پێویستی رۆژانەی ریشاڵەكان كە هەستی تێربوون زیاتر دەكەن و وا دەكەن خۆراكی كەمتر بخورێت و كێش دادەبەزێنن. 

بەپێی توێژینەوەیەك كە لە گۆڤاری ""FASEBی ئەمەریكایی بڵاو كراوەتەوە پێویستە ئەوانەی برنج دەخۆن، خاوەن كێشێكی كەمتر بن بە بەراورد بەوانەی كە نایخۆن، چونكە برنج بەهەردوو جۆرەكەی ئەگەر رۆنی تێری لەكاتی كوڵاندنی بۆ زیاد نەكرێت كێش زیاد ناكات، لێرەدا وەزارەتی كشتوكاڵی ئەمەریكایی رێنوێنی داوە بەوەی قاپی خواردنت بڕێكی یەكسان خۆراكی بێ پڕۆتین و میوە و سەوزە و خواردنی كاربۆهیدراتی وەك برنجی قاوەیی بێ زیادكرنی رۆن و كەرە لەكاتی كوڵاندنی تیادا بێت.

هەروەها پێویستە رۆژانە 226 گرام دانەوێڵە لەگەڵ خۆراكدا بخورێت كە دەكاتە دوو كووپ لە برنجی كوڵاو بەمەبەستی دابەزاندنی كێش، بۆ خۆپاراستنیش لە زیادبوونی كێش پێویستە برنجی قاوەیی لەبری برنجی سپی بخورێت.

سەرچاوە/ سۆمەرییە نیوز
 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل


PM:09:44:10/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 1530 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌