به‌یانى ئه‌مڕۆ پۆلیسى توركیا عه‌دنان ئۆكتاریان به چه‌ندان تۆمه‌ت گرت كه به "بانگخوازه سه‌یره‌كه" ناسراوه.
ئاژانسى
ئه‌نادۆڵ بڵاوى كردووه‌ته‌وه، به‌یانى ئه‌مڕۆ عه‌ندنان ئۆكتار و 234 كه‌سیان له گرووپه‌كه‌ى چه‌ندان تۆمه‌تى جیاجیا گرت.
عه‌دنان ئۆكتار پیاوێكى به ته‌مه‌نه، چه‌ندان شتى سه‌یروسه‌مه‌ره‌ى هه‌یه، ئه‌و به ناوى "هاروون یه‌حیا" ناسراوه و خۆى وه‌ك بانگخوازێك ده‌ناسێنێت و پێی وایه سه‌ماكردن و خواردنه‌وه‌ى مه‌ى حه‌لاڵه.
ئه‌و پیاوه زۆر له كه‌ناڵه ته‌له‌ڤزیۆنه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت و خۆشیى ده‌زگاى راگه‌یاندنى هه‌یه، له به‌رنامه‌كانى ته‌له‌ڤزیۆن سه‌ما له‌گه‌ڵ كچان ده‌كات و به "پشیله بچووكه‌كان" ناویان ده‌بات.
له هه‌مووى سه‌یر تر ئه‌وه‌یه ئه‌و پیاوه ده‌ڵێ "كتێبى –بنه‌ماى جۆره‌كان-ى چارلس داروین بنه‌مایه‌كه بۆ تیرۆرى دنیا".
ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركى نووسیویه‌تى، به‌یانى ئه‌مڕۆ له ئۆپراسیۆنێكى تایبه‌ت عه‌دنان و گرووپه‌كه‌ى گیران كه له 234 كه‌س پێكهاتبوون له ره‌گه‌زى نێر و مێ، تۆمه‌ته‌كانیان بریتییه له چه‌وساندنه‌وه‌ى منداڵان له‌رووى سێكسى، ده‌ستدرێژى سێكسى، رفاندنى منداڵان، سیخوڕ‌ى سیاسى و سه‌ربازی، فێڵكردن به ناوى ئایینه‌وه، سه‌رپێچیكردن له یاساكانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و قاچاخچیه‌تى، هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌میانه‌ى رێكخراوێك ئه‌نجام دراوه به ناوى رێكخراوى "عه‌دنان ئۆكتار".
رۆژنامه‌ى
حورییه‌تی توركیاش نووسیویه‌تى، "چه‌ند سه‌عاتێك پیاوه‌كانى عه‌دنان ته‌قه‌یان له پۆلیس كردووه".