وادەی پێشكەشكردنی رۆناڵدۆ بە درێسی یۆڤانتۆس ئاشكرا كرا

:: AM:11:10:11/07/2018 ‌

ئەندریا ئەنێلی سەرۆكی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لەگەڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی رێككەوتووە رۆژی دووشەمی داهاتوو لە ئاهەنگێكدا لەنێو یاریگەی یۆڤانتۆس ئەرینا ئەو یاریزانە نوێیەیان پێشكەش بە هەواداران و دەزگاكانی راگەیاندن بكات.

رۆژنامەی (ماركا)ی ئیسپانی ئاشكرای كرد: سەرۆكی یانەی یۆڤانتۆس رێككەوتنەكەی لەگەڵ رۆناڵدۆ لە شاری یۆنان كردووە كە یاریزانەكە دوای ماڵئاواییكردنی لە قۆناغی 16 مۆندیالی 2018ی رووسیا لەگەڵ هەڵبژاردەی پورتوگال لەوێ پشوو وەردەگرێ.

یانەی یۆڤانتۆس دوێنێ سێشەم بەفەرمی گرێبەستكردنی لەگەڵ رۆناڵدۆ باشترین یاریزانی جیهان راگەیاند، ئاشكراشی كرد كە بەهای گرێبەستەكە 105 ملیۆن یۆرۆ بووە و پارەكەش بە دوو بەش بە یانەی ریال مەدرید دەدات، گرێبەستەكەش بۆ ماوەی 4 ساڵە و تا 2022 درێژەی دەبێت.
 



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م