پێوەندی ئاو خواردنەوە بە دابەزاندنی كێشی جەستەوە

:: AM:09:28:07/12/2016 ‌

ئاو بە یەكێك لە بەشە سەرەكییەكانی بوونی ژیانێكی تەندروست دادەنرێت. مرۆڤ دەتوانێت بە شێوەیەكی دیاریكراو و رێكخراو وەرزش بكات و خواردن بخوات، بەڵام ئەگەر بە ئەندازەی تەواو ئاو نەخواتەوە، ئەوا جەستەی تووشی كارەسات دەبێت. 

ئاو تەنیا یارمەتی دابەزاندنی كێش نادات، بەڵكو بە خواردنەوی ئاو مرۆڤ كەمتر هەست بە ماندووبون دەكات. كاتێك ئاو دەگاتە جەستەی مرۆڤ، پێستی نوێبوونەوە و درەوشانەوە زۆرتر پەیدا دەكات، دەتوانن ئاو خواردنەوە بكەن بە خوویەكی ئاسایی رۆژانە بە مەبەستی دابەزینی كێش.

كەمكردنەوەی كێش بە ڕێگەی ئاو خواردنەوە بەیەكەم چالاكی نیشان دەدرێت لە كۆی ئەو چالاكییانەی كە دەكرێ بۆ كەمكردنەوەی كێش. مرۆڤ بە دوای كەمكردنەوەی كێشی جەستەیەتی، بەڵام بۆ زیاتر دابەزاندنی، دەبێت ئاوی زیاتر بخواتەوە.

بەهۆی هەوڵ و كۆششی زانایان، پەییان بەم ئەزموونانەی خوارەوە بردووە بۆ دابەزاندنی كێش بە خواردنەوەی ئاو:
یەكەم- ئاوخواردنەوە بەدرێژایی رۆژ : خواردنەوەی ئاو بە درێژای رۆژ هۆكارێك دەبێت كە هەست بە پڕبوون بكەیت و چیتر ئارەزووی خواردنەوەی قاوە و خواردنی چەرەزات نەكەیت. هەروەها بە درێژایی رۆژ لەكاتی ژەمە خۆراكەكاندا زۆر یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی كەمتر هەست بەبرسێتی بكەیت. خواردنی كەم كالۆری و خواردنەوەی  پەرداخێك ئاو یاریدەدەرە بۆت بۆ كەمكردنەوەی كێشت.

دووەم- جێگرتنەوەی خواردنەوە شیرینییەكان بە ئاو: پەرداخێك ئاو زۆر بە سوودترە وەك لە خواردنەوە شەربەتییەكان یا ئەوانەی پڕن لە كالۆری وەك خواردنەوە گازییەكان. دەتوانیت لە بری ئەو خواردنەوە شیرین و گازییانە، سوود لە ئاو وەرگریت كە بۆ دابەزاندی كێش بە سوودە.

سێیەم- بە تامكردنی ئاو: گەورەترین كێشە كە لە ئاودا هەیە ئەوەیە كە بێ‌ تامە. بۆیە ناتوانرێت زۆری لێ بخۆیتەوە. بەڵام چارەسەری ئەمەش بریتییە لە بەتامكردنی ئاو بە بەكارهێنانی ئاوی لیمۆ یان تێكردنی لەتێك خەیار، ئەناناس، نەعنا، بە ئارەزووی خۆت تا تامێكی خۆش بدەیت بە ئاوەكە و بتوانیت زیاتر بیخۆیتەوە رۆژانە.

چوارەم- چای سەوزی ساردەوەبوو: یەكێك لەو گوڵبژێرانەی بەكار دێت بۆ دابەزاندنی كێش چای سەوزە. چونكە دەبێتە خێراكردن و زۆرتر سووتانی چەوری جەستە. بە تایبەت لە هاویناندا دەتوانی بە ئاوی كوڵاو ئامادەی بكەیت و وازی لێ بێنیت تا سارد دەبێتەوە، دواتر وەك خواردنەوەیەكی سارد بە كاری بێنیت.

پێنجەم- ئاو خواردنەوە پێش نان خواردن: خواردنەوەی ئاو پێش نان خواردن، هۆكارێكە بۆ كەمكردنەوەی ئارەزووی (ئیشتها) خواردن، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی كە هەست بەتێری بكەیت و لەسەرنان خواردن كەمتر بخۆیت .

وەرگێڕان: ئاكام جەمال محەمەد
سەرچاوە: mahsho


وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د