له دانیشتێكدا دادگاى فیدڕالى عێراق، بڕگه‌یه‌كى بودجه‌ى عێراقى ره‌ت كرده‌وه وێڕاى ئه‌وه‌ى بڕگه‌كه به "ناده‌ستووری" ده‌زانێت، ده‌ڵێ ئه‌م بڕگه‌یه كۆسپ بۆ پڕۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان دروست ده‌كات.
دادگاى فیدڕاڵى له عێراق له
پێگه‌ى فه‌رمى خۆى راگه‌یانراوێكى به‌ناوى ئه‌یاس ساموكى گوته‌بێژى دادگاكه بڵاو كردووه‌ته‌وه.
له راگه‌یانراوه‌كه هاتووه، دوێنێ دادگاى فیدڕاڵ دانیشتنێكى له‌باره‌ى ماده‌ى دووه‌مى یاساى بودجه‌ى عێراق ئه‌نجام داوه، به‌تایبه‌تى له‌سه‌ر بڕگه‌ى "دووه‌م/19"هى هه‌مان ماده كه تێیدا هاتووه، "ته‌واوى گره‌نتییه سه‌ره‌كییه‌كانى پڕۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان به ره‌زامه‌ندى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ده‌بێت".
دادگاكه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانه‌وه تانه له بڕگه‌یه دراوه، چونكه رسته‌ى "ره‌زامه‌ندى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران/په‌رله‌مان" له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه بۆ بڕگه‌كه زیاد كراوه.
گوته‌بێژى دادگاى فیدڕال گوتوویه‌تى "دادگا پێی وایه ئه‌و بڕگه‌یه جووڵه‌ى ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن له گرێبه‌ستى پڕۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان سست ده‌كات، چونكه ده‌ستوه‌ردانه له ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى بنه‌ماى جیاكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانه كه له ماده‌ى 47 ده‌ستوورى عێراق هاتووه، هه‌روه‌ها پێچه‌وانه‌ى مادده‌ى 61ى ده‌ستووریشه".
هه‌روه‌ها دادگاى فیدڕاڵ دووپاتى كردووه‌ته‌وه كه له پسپۆڕى په‌رله‌ماندا نییه ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر پڕۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان بدات، به‌ڵكو كارى ئه‌و چاودێریكردنه.