سه‌عد حه‌دیسى گوته‌بێژى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ره‌تى ده‌كاته‌وه، به‌غدا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه نه‌كات و ده‌ڵێ "ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى له مانگى ئادار هه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت، حكوومه‌تى فیدڕاڵ پابه‌نده به‌وه‌ى به‌رێكوپێكى مووچه ره‌وانه بكات".
ئه‌مڕۆ له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى سه‌عد حه‌دیسى گوتبێژى نووسینگه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى به پێگه‌ى
"بغداد الیوم"ى گوتووه، "حكوومه‌تى فیدڕاڵ پابه‌نده به‌ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كى رێك‌وپێك، له مانگى ئاداره‌وه ده‌ستى پێ كردووه، ئێسته‌ش به هه‌مان میكانیزم به‌رده‌وامه".
سه‌عد حه‌دیسى ره‌تى ده‌كاته‌وه، گۆڕانكاریى نوێ له رێككه‌وتنه‌كه ئه‌نجام درابێت.
چه‌ند رۆژێكه چه‌ندان پێگه و رۆژنامه‌ى عێراقى بڵاویان كردووه‌ته‌وه كه به‌غدا ئه‌و بڕه پاره‌یه نانێرێت كه وه‌ك مووچه به فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌درێت، به‌ڵام به‌رپرسى نووسینگه‌ى عه‌بادى ته‌واوى ئه‌و هه‌واڵانه ره‌ت ده‌كاته‌وه.
حه‌دیسى له لێدوانه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ باس له لیژنه ته‌كنیكییه‌كان ده‌كات كه وردبینییان له لیستى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌كرد، ئه‌و ده‌ڵێ "كارى لیژنه‌كان ته‌واو بووه و هه‌موو ئه‌و فه‌رمانگانه‌ى گرتووه‌ته‌وه كه مووچه له حكوومه‌تى فیدڕاڵ وه‌رده‌گرن".