بۆ كردنه ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو جۆره ژه‌هرێك له جه‌سته و ڕزگاربوون له قه‌ڵه‌وی ورگ و كه‌مه‌ر و ئاسووده‌بوون و ته‌ندروستیت، پێویسته به به‌رده‌وامی ئاو به تامی جیاواز بخۆیته‌وه، به چه‌ند شێوازێكیش ده‌توانن ئاو به تامی جۆراوجۆر ئاماده بكه‌ن.
شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه خواردنی
ئاو به‌و شێوازانه‌ی باسی لێوه ده‌كه‌ین، به ته‌واوی سوودبه‌خش ده‌بێ، بۆ نه‌هێشتنی قڵێشانی سك و نه‌هێشتنی قه‌ڵه‌وی و ده‌ركردنی ژه‌هر له جه‌سته‌تان دا.
بۆ ده‌ركردنی ژه‌هر له جه‌سته، پیویسته 24 كڵۆ به‌فر بهێنن و له‌گه‌ڵ خه‌یارێكی له‌ت له‌ت كرا‌و و گه‌ڵای نه‌عنای تازه و نیو لیمۆی له‌ت كرا‌و و چواریه‌كی پرته‌قاڵێك، هه‌موو پێكهاته‌كان تێكه‌ڵی یه‌كتر بكه‌ن و لێی بگه‌ڕێن تا به‌فره‌كه تۆزێك ده‌توێته‌وه و ده‌فره‌كه پڕ له ئاو ده‌بێ، ئنجا بیخۆنه‌وه، نه‌عنا گرژی گه‌ده و پرۆسه‌ی هه‌رس چالاك ده‌كات، خه‌یار دژه هه‌وكردنێكی به‌هێزه و پرته‌قاڵ سیسته‌می به‌رگری به‌هێز ده‌كات و ڕێژه‌ی كۆلیستڕۆل كه‌م ده‌كاته‌وه، لیمۆ ده‌بێته هۆی كردنه ده‌ره‌وه‌ی ژه‌هره‌كان له سیسته‌می هه‌رس.
ده‌توانن به ویستی خۆتان تامی ئاوه‌كه بگۆڕن، به مه‌رجێك له چوارچێوه‌ی ئه‌و پێكهاته‌یه‌ی سه‌ره‌وه بێ، ده‌یشتوانن گۆڕانكاری تێدا بكه‌ن، به زیادكردنی فراوله‌یه‌ك و له‌تێك سێ‌و یان كه‌وچكێكی بچووكی مێخه‌ك، یاخود له‌تێك شووتی، سه‌رجه‌م ئه‌و پێكهاتانه‌ی تریش ئه‌گه‌ر له گیراوه‌كه زیاد بكرێ، ئه‌وا ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی شه‌كر له خوێن، بۆ ددان و ئێسك و دژه چرچبوونی پێست و دژه شێرپه‌نجه ده‌بن، جیا له‌وه‌ی كاریگه‌ری به‌هێزیان ده‌بێ له كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشی ورگ و بچووككردنه‌وه‌ی گه‌ده و سنوورداركردنی ئاره‌زووی خواردن.