شله‌ی كووله‌كه به یه‌كێك له‌و شلانه داده‌نرێت كه رێژه‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك له دنیادا حه‌زیان لێیه‌تی و رۆژانه له‌گه‌ڵ چه‌ند خۆراكێكی تر ده‌یخۆن، له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره پزیشكان دوای ئه‌نجامدانی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك بۆیان ده‌ركه‌وت كه ئه‌م شله‌یه زۆر به‌سووده بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
stylecraze" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له چه‌ندان سوودی شله‌ی كووله‌كه ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی كه پزیشكانی وڵاتی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامیان داوه، ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه كه شله‌ی كووله‌كه یه‌كێك له باشترین خۆراكه‌كان بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ، چونكه ئه‌م خۆراكه رێژه‌یه‌كی زۆر ماده ڕیشاڵییه‌كان و ڤیتامینه جۆراوجۆره‌كان بۆ جه‌سته دابین ده‌كات كه ئه‌مه‌یش زینده چالاكییه‌كانی جه‌سته به‌كار ده‌خاته‌وه و جه‌سته ده‌پارێزێت له چه‌ندان نه‌خۆشی، بۆیه لێره‌دا باس له‌و سوودانه ده‌كه‌ین كه شله‌ی كووله‌كه هه‌یه‌تی:
یه‌كه‌م – چالاكی جه‌سته زیاد ده‌كات و كێش كه‌م ده‌كاته‌وه: بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له ماده ڕیشاڵییه‌كان له‌ناو كووله‌كه‌دا یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش ده‌دات، جگه له‌وه‌یش پزیشكان ده‌ڵێن كووله‌كه به‌وه ناسراوه كه ڕێژه‌یه‌كی كه‌م كالۆری تێدایه كه ئه‌مه‌یش واده‌كات جه‌سته هاوكار بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش و زیادكردنی چالاكی جه‌سته.
دووه‌م – دوورخستنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ: پزیشكان ده‌ڵێن باشترین چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشی دڵ و دووربوون له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ خواردنی شله‌ی كووله‌كه‌یه، چونكه ئه‌م شله‌یه ڕێژه‌یه‌كی كه‌م سۆدیۆم و چه‌وری تێدایه كه ئه‌مه‌یش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌ستان و كۆلستڕۆڵی خوێن باشه، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌یش باری ته‌ندرستی دڵ جێگیر ده‌كات و كه‌سه‌كه له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ده‌پارێزێت.