ماریا تێرێزا به‌یه‌كه‌م
فه‌رمانڕه‌وای ژنی ئیمپڕاتۆری هامسبێرگ داده‌نرێت، سه‌ركردایه‌تی وڵاتانی نه‌مسا و هه‌نگاریا و كڕواتیا و بۆهێمیا و ترانسیلڤانیا و پارما و میلان و مانتوای كردووه، هه‌روه‌ها شاژنی ئیمپڕاتۆریی ڕۆمانیش بووه.
ژیاننامه
ماریا تێرێزا له 13ی ئایاری ساڵی 1717 له ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا دایك بووه، كچی چارڵس شه‌شه‌می پاشای ئیمپڕاتۆری ڕۆمانییه، دوای ئه‌وه‌ی له دایك ده‌بێت به ماوه‌یه‌كی كه‌م برای ده‌مرێت، باوكی ماریا تاكه‌كه‌س بوو له خێزانی هامسبێرگ مابووه‌وه، هه‌موو هیوای ئه‌وه‌بوو كه له دوای خۆی كوڕه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست، به‌ڵام ئه‌و ده‌مرێت و ماریا له دایك ده‌بێت، ئه‌مه‌یش نائومێدییه‌كی زۆر بۆ باوكی و گه‌لی نه‌مسا دروست ده‌كات.
چوار ساڵ پێش له‌دایكبوونی ماریا، پاشا چارڵسی باوكی یاسایه‌كی ده‌ركرد به‌وه‌ی هیچ كچێك نابێت ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی وڵاته‌كه بگرێته ده‌ست، بۆیه كوڕی براكانی پێش كچه‌كانی خۆی كه‌وتن و چانسیان زیاتر بوو بۆ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات، دوای ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی خۆی ده‌مرێت هێزه‌كه‌ی كه‌م ده‌بێته‌وه و ناتوانێت ماریای كچیشی دابنێت به‌پێی یاساكه، دواتر له‌سه‌ر ته‌ختی پاشایه‌تی هێنایانه خواره‌وه و یه‌كێك له كوڕه براكانی هاته سه‌ر حوكم، پاشا چارڵس زۆر هه‌وڵی دا یاساكه بشكێنێ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش داوای له به‌ریتانیا كرد یارمه‌تی بدات، دواتر گه‌ڕایه‌وه سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
ماریا كچێكی لاسار بوو حه‌زی به گۆرانیگوتن و تیرهاوێشتن ده‌كرد، له‌لایه‌ن قه‌شه‌كانه‌وه وانه‌ی پێ ده‌گوترا، شاره‌زایی له وێنه‌كێشان و موزیك و سه‌ماكردن هه‌بوو، له ته‌مه‌نی 14 ساڵییه‌وه باوكی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وڵاته‌كه‌ی به‌شداری پێ ده‌كرد، به‌ڵام به‌درێژایی ژیانی چاوه‌ڕێی كوڕێكی ده‌كرد و هیچ كات ئاماده نه‌بوو كچه‌كه‌ی بۆ فه‌رمانڕه‌وایی گه‌له‌كه‌ی ئاماده بكات.
ماریا سه‌ره‌تا بۆ لیۆپۆلدی فه‌رمانڕه‌وایی لۆرێن ده‌ستنیشان كرابوو، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی پێی بگات ده‌ستگیرانه‌كه‌ی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه ده‌مرێت، دواتر فڕانسس ستێفان برای لیۆپۆڵد سه‌ردانی ڤیه‌ننا ده‌كات و چاوی به ماریا ده‌كه‌ویت و داوای ده‌كات، له 12ی شوباتی ساڵی 1736 هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن، به‌ڵام ماریا ئیره‌ییه‌كی زۆر له هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات ئه‌مه‌یش گه‌وره‌ترین كێشه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان ده‌بێت.
له 20ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 1740 پاشا چارڵسی باوكی به‌هۆی ژه‌هراویبوونه‌وه ده‌مرێت، له‌وكاته‌یشدا جه‌نگی ڕووسیا و توركه‌كان له ئارادابوو، نه‌مسا كه‌وتووبووه ناوه‌ڕاستی جه‌نگه‌كه و زیانێكی زۆری به‌ركه‌وت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پاشا چارڵس گرنگی به كۆكردنه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌یی بدایه جگه له كه‌وتنه دوای له‌ناوبردنی ڕێككه‌وتنه‌كه و په‌یداكردنی كوڕێك بۆ ته‌ختی پاشایه‌تی، ئه‌وا ده‌یتوانی ڕووبه‌ڕووی دوژمن و داگیركه‌ران ببێته‌وه و وڵاته‌كه‌ی زیانی به‌رنه‌كه‌وێت.
ماریا له دۆخێكی سه‌ختدا بوو، به‌باشی له دۆخ و به‌ڕێوه‌به‌ردنی وڵاته‌كه‌ی شاره‌زا نه‌بوو، هه‌روه‌ها هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌ی ئاستی لاوازی وه‌زیره‌كانی باوكی نه‌بوو، بڕیاری دا به‌دوای ئامۆژگارییه‌كانی باوكی بكه‌وێت به‌ڵام شكستی هێنا، وه‌ك خۆی ده‌یڵێت، له‌ناكاو خۆم بینی بێ پاره و ده‌سه‌ڵات و هێز مامه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی بزانم چاره‌نووسم چی به‌سه‌ر دێت.
ماریا ڕه‌تی كرده‌وه وڵاته‌كه‌ی داگیر بكرێت، بۆیه زۆرترین هه‌وڵی دا بۆ ئه‌وه‌ی ئیمپڕاتۆریی خۆی دابمه‌زرێنێت، له كاتێكدا كه خۆی نه‌یده‌توانی وه‌ك ژنێك ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست، بۆیه ئۆفیسێكی پاشایه‌تی بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی دروست كرد بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه وابزانن ئه‌م پاشایه، به‌ڵام له هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك و بابه‌تێكی سیاسی پێوه‌ست به وڵاته‌كه ڕێی نه‌ده‌دا به‌شداری بكات، له ساڵی 1740 یه‌كه‌م كاریش كه كردی وه‌ك پاشای وڵاته‌كه ژماره‌یه‌ك شار و ویلایه‌تی به‌شی خواره‌وه‌ی نه‌مسای هێنایه‌وه سه‌ر خاكی نه‌مسا.
كار و ده‌سكه‌وته‌كانی
ماریا له‌گه‌ڵ فڕه‌نسا بۆ ماوه‌ی حه‌وت ساڵ شه‌ڕی كردووه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ پرووسیا له جه‌نگدا بووه، له ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیدا ماریا توانیویه‌تی هێزی سه‌ربازی نه‌مسا به‌هێز و فراوان بكات، 1754 تا 1764 ده‌سكه‌وت و قازانجه‌كانی وڵاته‌كه‌ی گه‌یاندووه‌ته لووتكه، له ڕووی ئابوورییه‌وه سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه، له ساڵی 1760 ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی بۆ وڵاته‌كه‌ی دروست كردووه و ژماره‌یه‌ك وه‌زیر و ڕاوێژكار و سێ له سوارچاكه به‌هێزه‌كانی بۆ ڕزگاركردنی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی داناوه، له درێژه‌ی چاكسازی له حكوومه‌ته‌كه‌ی دوای باوكی، ده‌ستوورێكی بۆ یاسای مافی مرۆڤ له‌ساڵی 1752 تا 1766 داناوه، ڕێگری له سووتاندن و ئازاردانی جادووگه‌ره‌كانی ئه‌و سه‌رده‌می وڵاته‌كه‌ی كردووه، هه‌روه‌ها چه‌ندان كه‌نیسه‌ی كاسۆلیكی دروست كردووه و قوتابخانه‌ی زۆری بنیات ناوه و خوێندنی به گونده‌كان گه‌یاندووه، ماریا خواستی زۆری هه‌بوو و ژنێكی به‌توانا بوو، پاشا فرێدرێكی پرووسیا وه‌سفی ئه‌م ژنه ده‌كات و گوتوویه‌تی، ده‌سكه‌وته‌كانی ئه‌م ژنه وه‌ك ده‌سكه‌وتی پیاوێكی مه‌زن وایه.
مردنی
ماریا له ساڵی 1767 تووشی نه‌خۆشیی ئاوڵه ده‌بێت و ته‌ندروستی تێكده‌چێت، هه‌روه‌ها تووشی كه‌مخه‌وی و قورسی له هه‌ناسه‌دان و كۆكه بووبوو، له 28ی نۆڤێمبه‌ری ساڵی 1780 به‌ته‌واوی نه‌خۆشییه‌كه‌ی بێهێزی كردبوو و داوای بینینی منداڵه‌كانی ده‌كرد، وه‌ك له سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌ی پێ كراوه 16 منداڵی هه‌بووه، ڕۆژێك دوای ئه‌و له سه‌عات نۆی شه‌و مردووه، دوای مردنی پاشاكانی وڵاتانی تر و دوژمنه‌كانی وه‌سفی ئازایه‌تی و زیره‌كی ئه‌م ژنه‌یان كردووه و به شه‌ڕكه‌رێكی به‌هێز دژی ڕه‌گه‌زه‌كه‌یی و فه‌رمانڕه‌وایه‌تییه‌كه‌ی ناویان بردووه.