به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی سوپای ئیسرائیل، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئیسرائیل زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی له به‌رزایییه‌كانی جۆلان لێ داوه.
ڕۆیته‌رز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئیسرائیل زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی له ناوچه‌كانی به‌رزایییه‌كانی جۆلان لێ داوه، كه ناوچه‌یه‌كی كێشه له‌سه‌ره و هاوسنووره له‌گه‌ڵ ئوردن و سووریا.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزی سه‌ربازی ئیسرائیل ڕای گه‌یاند، به‌روونی هۆكاری ئه‌م زه‌نگه نه‌زانراوه، به‌ڵام پێشبینی ده‌كه‌ین به‌هۆی پێشكه‌وتنه‌كانی هێزه‌كانی ئه‌سه‌د بێت دژی یاخیبووان له ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها مووشه‌كێكی پاتریۆت له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ئاراسته‌ی ناوچه‌كه كراوه، به‌ڵام هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه.
به‌رزایییه‌كانی جۆلان له سنووری نێوان سووریا و ئیسرائیله، به به‌شێك له خاكی سووریا داده‌نرا، به‌ڵام له جه‌نگی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ساڵی 1967 له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه داگیر كرا و بنكه‌كانی هێزه سه‌ربازییه‌كانی لێ جێگیر كرا، سوپای ئیسرائیل ڕای گه‌یاند، به‌رده‌وام ده‌بن له هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و هێزانه‌ی ده‌بنه هۆی تێكدانی سه‌قامگیریی ناوچه‌كه.
بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو، بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل سه‌ردانی مۆسكۆ بكات و له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتینی سه‌رۆكی ڕووسیا كۆ ببێته‌وه و له‌باره‌ی كێشه‌ی سنووری به‌رزایییه‌كانی جۆلان گفتوگۆ بكه‌ن.