توێژینەوەیەكی نوێ: زۆر خواردنی پرتەقاڵ قەڵەوت دەكات

:: PM:07:03:11/07/2018 ‌

پرتەقاڵ یەكێكە لەو میوانەی ڕێژەیەكی زۆر لە خەڵكی حەزیان بەخواردنی هەیە و ڕۆژانە دەیخۆن هەر بۆیە پزیشكان دەڵێن ئەگەر رۆژانە پرتەقاڵێك بۆ دوو پرتەقاڵ بخورێت ئەوا بەسوودە، بەڵام زیاد خواردنی ئەم میوەیە كێشەی قەڵەویتان بۆ دروستدەكات.

بەپێی هەواڵێك كە لە ماڵپەڕی "livestrong" دا بڵاو كراوەتەوە، باس لەوە دەكات كە خواردنی پرتەقاڵ بەشێوەیەكی گشتی بەسوودە، بەڵام نابێت بە ڕێژەیەكی زۆر بخورێت، چونكە مادەكانی ناو پرتەقاڵ وا لە جەستە دەكات ڕێژەی ئارەزووكردنی بۆ خۆراك زیادبێت و رۆژانە زیاد لە پێویست خواردن بخوات، بۆیە پزیشكان ئامۆژگاریمان دەكەن رۆژانە لە دوو پرتەقاڵ زیاتر نەخۆین، چونكە سیستەمی خۆراكیمان تێكدەدات و ئارەزووی خواردنمان زیاد دەكات.

پزیشكان زیاتر لە زیانەكانی زۆر خواردنی پرتەقاڵ ئاگادارمان دەكەنەوە و دەڵێن، لەگەڵ ئەوەی پرتەقاڵ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C رێژەیەكی كەمیش لە كالۆری لەخۆ دەگرێت، لە یەك پرتەقاڵدا نزیكەی 85 كالۆری هەیە، هەروەها پزیشكان دەڵێن لە رۆژێكدا خواردنی نزیكەی 255 كالۆری ڕێژەی نیوكیلۆ لە كێش بۆ جەستە زیاد دەكات كە ئەمەیش دەكاتە نزیكەی سێ پرتەقاڵ لە رۆژێكدا، بۆیە زیادەڕەوی كردن لە خواردنی پرتەقاڵدا بەشێوازێكی خێرا كێشمان زیاد دەكات.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان