مووچەی پێنج دامەزراوەی حكوومەت دابەش دەكرێ‌

:: PM:09:45:11/07/2018 ‌
دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەردەوامە و سبەی مووچەی چەند وەزارەتێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی تا 15ی ئەم مانگە ڕاگەیاندووە و تا ئەوكاتە مووچەی بەشێك لە داودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت و دواتر خشتەی دووەمی مووچە ڕادەگەیەنرێت.

بەپێی خشتەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان سبەی پێنجشەم مووچەم ئەم شوێنانە دابەش دەكرێ‌:
- وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراون.
- كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانییانی سیاسی.
- وەزارەتی داد.
- ئەنجوومەنی دادوەری.
-  وەزارەتی كارەبا.

مووچە چەند مانگێكە بەپێی ڕێژەیەكی كەمتری پاشەكەوت لەجاران دابەش دەكرێت. نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەدوایین كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، بەپێی ئەو داهاتە دێتە دەستی حكوومەتی هەرێم و ئەو بڕە پارەی لەلایەن بەغداوە ڕەوانە دەكرێت دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بەردەوام دەبێت، دووپاتیشی كردەوە كە بۆ ئەوان گرنگە 30 ڕۆژ جارێك مووچەی فەرمانبەران بدەن.




وشە - سه‌رخێڵ هاشم