سناپچات تایبەتمەندی نوێی بۆ زیادبوو

:: PM:09:51:11/07/2018 ‌

تۆڕی کۆمەڵایەتی سناپچات تایبەتمەندیی "Camera Search" ی بۆ زیادبوو کە لە ڕێگەیەوە دەتوانیت ئۆنڵاین کاڵاکانی ئەمەزۆن بکڕیت و نرخەکەیان بزانیت. 

بەپێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی "dailymail" دا بڵاو کراوەتەوە و باس لە نوێترین ئەپدەیتی ئاپی سناپچات دەکات و دەڵێت، کۆمپانیای Sanpchat lnc بەنیازە لە نوێترین ئەپدەیتی ئاپەکەیدا تایبەتمەندی "Camera Search" دانێت کە دەتوانی لە ڕێگەی چەند کۆدێکی نهێنییەوە کە لەسەر کاڵاکەیە ڕاستەوخۆ داوای بکەی لە ماڵپەڕی سەرەکی ئەمەزۆن "Amazon" و بەشیوازێکی ئۆنڵاین یان سەیری نرخەکەی بکەی و بزانی ئەم کاڵایە بە چەندە کە ئەمە بووە بەجێگای دڵخۆشی ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت لە ئەمەزۆن بازاڕبکەن یان دەیانەوێت نرخی کاڵاکان بزانن. 

سناپچات یەكێكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییە بەناوبانگەكانی دنیا كە لە مانگی ئەیلوولی ساڵی2011 لەلایەن كۆمپانای "Sanpchat lnc" ەوە دروست كرا. ئەم ئاپە بۆ وێنەگرتن و چاتكردن لە نێوان هاوڕێیاندا دروست كراوە و لە ساڵی 2011 ەوە تا ئێستە بە ملیۆنان بەكارهێنەری هەیە، هەروەها وەك بەڕێوەبەری سناپچات دەڵێت، ئێستە ئەم ئاپە رۆژانە 187 ملیۆن كەس بەكاری دێنێت.






وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان