ئیسرائیل: سزاكانی ئابووری لەماوەی ساڵێكدا رژێمی ئیران دەڕووخێنن


یوفال شتاینتس، وەزیری وزەی ئیسرائیل رای گەیاند كە ئەو پاڵەپەستۆ ئابوورییەی خراوەتە سەر تاران، دەتوانێت لە ماوەی ساڵێكدا رژێمی ئەو وڵاتە بڕووخێنێت.

شتاینتس لە سەنتەری ئۆرشەلیم بۆ كاروباری كۆمەڵگا و دەوڵەت لە قودس گوتی، ئەو پاڵەپەستۆ ئابوورییەی لەسەر تاران هەیە، دەتوانن رژێمی ئایەتوڵا عەلی خامنەیی لە ماوەی تەنیا ساڵێكدا بڕووخێنن، ئەوەیش دوای پاشەكشەی ئەمەریكا لە رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران لە ئایاری رابردوودا.

ئەمڕۆ سەنتەری ئۆرشەلیم كۆڕێكی فرەوانی بەناونیشانی "ئایا ئێران بەڕێگەوەیە بەرەو داڕووخانی ئابووری؟"، بەپێی قسەی بەشدارانی كۆڕەكە ئەگەر هەیە رژێمی ئێران لە ماوەی تەنیا ساڵێك بێتە رووخان ئەگەر سزاكانی ئابووری لەسەر بەردەوام بێت، هەروەها واشنتن بەردەوامە لە هەوڵەكانی بۆ لەناوبردنی كورەی ئەتۆمی ئێرانی ئەگەر كارەكە پێویست بە هێرشی سەربازیش بكات.

زیاتر گوتی، ئێران سەرپشكە لە گەڕانەوە بۆ مێزی گفتوگۆ یان بەردەوامیی پاڵەپەستۆی ئابووری لەسەری و رووبەڕووبوونەوەی سزاكان و چۆكدادان لەبەردەم ئەمەریكا و ئاماژەی كرد كە لووتكەی ئەمەریكا و كۆریای باكور كاریگەری گەورەی بۆ سەر ئێران هەبوو.

سەرچاوە/ شەفەق نیوز





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل


PM:10:56:11/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌