لەرووی دانیشتووانەوە.. كڕواتیا دووەم بچووكترین وڵاتە بگاتە یاریی كۆتایی مۆندیال

:: AM:09:15:12/07/2018 ‌


كڕواتیا دووەم بچووكترین وڵاتە لە رووی دانیشتووانەوە بگاتە یاریی كۆتایی مۆندیالی لە مێژوودا دوای ئۆرگوای.

هەڵبژاردەی كڕواتیا دوێنێ چوارشەم لە قۆناغی پێش كۆتایی مۆندیالی 2018ی رووسیادا بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ لە هەڵبژاردەی ئینگلتەڕای بردەوە و بەفەرمی خۆی گەیاندە یاریی كۆتایی پاڵەوانیەتییەكە و بڕیاریشە یەكشەمی داهاتوو لە یاریی كۆتاییدا رووبەڕووی هەڵبژاردەی فڕەنسا ببێتەوە.

ژمارەی دانیشتووانی كڕواتیا تەنیا 4.2 ملیۆن كەسن، بەڵام ئۆرگوای لە مۆندیالی 1930 ژمارەی دانیشتووانی ئەوكات تەنیا 1.9 ملیۆن كەس بوو.

كڕواتیا لە رووی ژمارەی دانیشتووانەوە تەنیا 4 ملیۆن 200 هەزار كەسن، واتە ژمارەی دانیشتووانەكەی ملیۆنێك لە هەرێمی كوردستانیش كەمترە كە نزیكەی 5 ملیۆن 200 هەزار كەس دەبێت.

هەرچەندە كڕواتیا لە رووی ژمارەی دانیشتووانەوە بچووك و كەمە، بەڵام دوای تێپەڕبوونی 88 ساڵ تا ئێستا هیچ وڵاتێك نەیتوانیوە ژمارە پێوانەییەكەی ساڵی 1930ی ئۆرگوای بشكێنێ.
 



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م