له‌كاتێدا هاوپه‌یمانى ئه‌تڵه‌سى "ناتۆ" بڕیارى هه‌ناردنى هێزى بۆ عێراق داوه، میلیشیاكانى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق، دژى هاتنى ئه‌و هێزه ده‌وه‌ستنه‌وه و ده‌ڵێن "عێراق پێویستى پێى نییه".
نه‌عیم عه‌بوودى گوته‌بێژى میلیشیاى ئه‌هلى حه‌ق كه له‌لایه‌ن قه‌یس خه‌زعه‌لى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت، بۆ پێگه‌ی
"RT"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌وان له‌گه‌ڵ هاتنى هێزه‌كانى ناتۆ نین، هاتنى هه‌ر هێزێكى سه‌ربازى بۆ عێراق پێویستى به ره‌زامه‌ندى په‌رله‌مان هه‌یه، ئێمه‌ش بوونى هه‌ر هێزێكى جه‌نگاوه‌ر له‌سه‌ر خاكى عێراق ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه.
عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق یه‌كێكه له‌و میلیشیایانه‌ى له ریزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبیدایه، به‌پێى راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئه‌م میلیشیایه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه هاوكارى ده‌كرێت و له ماوه‌ی ڕابردوویش له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه خرایه لیستی تیرۆره‌وه.
نه‌عیم عه‌بوودى بوونى هێزى ناتۆ له عێراق به پێشیلكاریى سه‌روه‌ریى وڵاته‌كه ده‌زانێ و ئاماژه‌ی دا، "سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش عێراق پێویستى به هیچ هێزێك نییه، چونكه سوپا و پۆلیس و حه‌شدى شه‌عبى هه‌یه".
دوێنێ یه‌نس ستۆلتنبێرگ ئه‌میندارى گشتى هاوپه‌یمانى ئه‌تڵه‌سى ناسراو به "ناتۆ" ئاشكراى كرد، هاوپه‌یمانى ناتۆ ره‌زامه‌ندى داوه له‌سه‌ر ناردنى هێزێك بۆ عێراق.
وه‌ك ئه‌میندارى گشتى ناتۆ ئاماژه‌ى بۆ كردووه، هێزه‌كان له‌لایه‌ن كه‌نه‌داوه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێن و ژماره‌یان 250 ڕاهێنه‌ر ده‌بێ، ئه‌ركیان مه‌شق پێكردنى هێزه‌كانى عێراقه.
هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" زۆرینه‌ی وڵاته‌كانی له هاوپه‌یمانی له‌ناوبردنی داعش له عێراق و سووریا به‌شدارن، بۆیه له سه‌ره‌تای شه‌ڕی داعشه‌وه تا ئێسته به ناردنی ڕاهێنه‌ر و كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی مه‌شق و ڕاهێنانی سه‌ربازی هاوكاری زۆری پێشكه‌شی عێراق كردووه.