دوێنێ وه‌زیرى ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كانى عێراق له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش ئاماده بوو، له گوته‌یه‌كدا وێڕاى ئه‌وه‌ى داواى پاراستنى مافه‌كانى عێراقى كرد له به‌شه ئاوى دراوسێكانى وڵاته‌كه، گوتی وشكییه‌تى كار ده‌كاته سه‌ر چه‌سپاندنی ئاشتى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا.
حه‌سه‌ن جه‌نابى وه‌زیرى ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كانى عێراق، له‌میانه‌ى
وتارێكدا له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى باسى له‌وه كرد، كاولكارییه‌كانى تیرۆر كاریگه‌رى به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانى پاراستنى ئاو هه‌بووه.
له‌ماوه‌ى رابردوودا عێراق نیگه‌رانییه‌كى زۆرى له به‌رانبه‌ر هه‌ریه‌ك له ئێران و توركیا ده‌ربڕیوه، چونكه توركیا به‌هۆى دامه‌زراندنى به‌نداوى ئه‌لیسو له‌سه‌ر دیجله، به‌شێك له ئاوى خۆى به‌سه‌ر عێراق گرتووه‌ته‌وه.
ئێرانیش وێڕاى گرتنه‌وه‌ى ئاوى چه‌ند ڕووبارێك، ماوه‌یه‌كه ئاوى سوێر ده‌ڕژێنێته شه‌تولعه‌ڕه‌ب و كه‌ناره‌كانى شارى به‌سڕه، بۆیه له دانیشتنه‌كه‌ى دوێنێى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش حه‌سه‌ن جه‌نابى، داواى له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد، هه‌وڵ بده‌ن مافه‌كانى عێراق له به‌شه ئاوى ناوچه‌كه بپارێزن.
دووپاتی كردووه، كێشه‌ى ئاو و وشكییه‌تى كار ده‌كاته سه‌ر بارودۆخى ئاشته‌وایى له ناوچه‌كه، ئه‌و گوتى "ناسه‌قامگیریى و لاوازیى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى هاوكارن له بڵاوبوونه‌وه‌ى توندڕه‌وى، لێره‌دا كێشه‌ى كه‌مئاویى پێوه‌ندى به تیرۆره‌وه دروست ده‌كات".