ڕۆژنامهیهكى له‌نده‌نى له ڕاپۆرتێكی شیكاری دا ئاماژه‌ی داوه، موقته‌دا سه‌در ته‌نیا دوو بژارده‌ى له به‌رده‌م ماوه، یان پلانه‌كه‌ى ئێران جێبه‌جێ ده‌كات كه به پلانى "5+4" ناسراوه، یانیش ده‌بێته‌وه ئۆپۆزسیۆن.
ڕۆژنامه‌ى
حه‌یاتى له‌نده‌نى له ژماره‌ى ئه‌مڕۆدا، شرۆڤهكارییهكى له‌باره‌ى ئاراسته‌ى دانوستاندنه‌كانى عێراق بۆ پێكهێنانى حكوومه‌ت كردووه، تێیدا باس له‌وه ده‌كات به‌ره‌به‌ره ئاراسته‌ى دانوستاندنه‌كان گۆڕانكارییان به‌سه‌ر دادێت، جیاوازن له‌وه‌ى مانگى رابردوو روویان ده‌دا.
حه‌یات نووسیویه‌تى گۆڕانكارییه‌كان به ئاراسته‌یه‌ك ده‌ڕۆن، موقته‌دا سه‌درى ڕێبه‌رى ره‌وتى سه‌در و پاڵپشتى هاوپه‌یمانى سائیروون ده‌خه‌نه به‌رده‌م دوو بژارده كه سێیه‌مى بۆ نییه.
ئه‌م ڕۆژنامه‌یه زانیارییه‌كانى له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى عێراقى وه‌رگرتووه، كه گوتوویانه هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌و بڕوایه گه‌یشتوون ده‌بێت حكوومه‌تێكى نیشتمانى پێك بهێنرێت، هه‌موو لایه‌نه‌كانى تێدا به‌شدار بێت، ته‌نیا ئه‌و لایه‌نانه نه‌بێت كه خۆیان نایانه‌وێ به‌شدار بن.
ئه‌و دوو بژارده‌یه‌ى كه باس كراوه، یه‌كه‌میان به"پلانى ئێران" ناوبراوه كه به پلانى" 5+4" ده‌ناسرێت.
له‌باره‌ى وردهكاریى زیاترى ئه‌و پلانه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، ژماره پێنجه‌كه، لایه‌نه شیعییه‌كانن"سائیروون، فه‌تح، نه‌سڕ، ده‌وڵه‌تى یاسا، حیكمه". له‌باره‌ی چوارهكهش دوو لایه‌نه كوردی و دوو لایه‌نى گرنگى سوننه‌ن كه له رۆژنامه‌كه ناویان نه‌هاتووه.
ئه‌م پلانه‌ش بۆ ئه‌م قۆناغانه دابه‌ش ده‌بێت، شیعه‌كان حكوومه‌ت پێك ده‌هێنن، دواتریش سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تى كۆمار به كورد و سوننه ده‌ده‌ن.
ئه‌و په‌یامانه‌ى له چه‌ند رۆژى رابردوودا به‌سه‌در گه‌یشتووه، هه‌موو له‌م چوارچێوه‌یه‌دا هاتوون، ئه‌گه‌ریش قبووڵى نه‌كات، ئه‌وا ده‌بێت جارێكى تر وه‌ك ئۆپۆزسیۆن كار بكاته‌وه.
هاوپه‌یمانی سائیروون به ڕێبه‌رایه‌تی موقته‌دا سه‌در له هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار/مایۆی ئه‌مساڵ توانی 54 كورسی په‌رله‌مان بباته‌وه و براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه بێ، به‌ڵام میدیاكان و زۆرێك له سیاسییه‌كانی عێراق ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه، سه‌در به ده‌ردی لیستی عێراقییه و ئه‌یاد عه‌لاوی بچێ، كاتێك لیسته‌كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی 91 كورسی په‌رله‌مانی هێنا و براوه‌ی یه‌كه‌م بوو، به‌ڵام مالیكی به‌ڕه‌كه‌ی له ژێر پێی عه‌لاوی ده‌رهێنا و خۆی حكوومه‌تی پێكهێنایه‌وه.
موقته‌دا سه‌در كوڕی چواره‌می ڕێبه‌ری شیعه‌كانی عێراق محه‌مه‌د سادق ئهلسهدهر و له‌لایه‌ن ڕٍژێمی به‌عسه‌وه باوكی كوژراو، لهداكیبووی ساڵی 1973یه و دوای ڕووخانی به‌عس گه‌ڕایه‌وه عێراق و سه‌ركردایه‌تی سوپای مه‌هدی كرد دژ به ئه‌مه‌ریكییه‌كان، دواتر ڕه‌وتی سه‌دری ڕاگه‌یاند وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی گرنگی ناو هاوپه‌یمانی شیعه.
له كاتی هاتنی داعش به هێزه‌كانی سه‌رایای سه‌لام به‌شداری له شه‌ڕی داعش كرد، كه گرووپێكی ناو هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبین، پێگه‌یه‌كی به‌هێزی جه‌ماوه‌ری له به‌غدا و پارێزگاكانی باشووری عێراق هه‌یه.