ئه‌م مۆبایله‌ نرحی نیو ملیۆن دۆلاره‌

:: PM:03:17:01/10/2016 ‌

نیو ملیۆن دۆلار بۆ ئەو ئایفۆن 7ـەی کە پشتەوەی واتە لەشەکەی لە لایەن کۆمپانیای  Gressoـەوە ڕووپۆش کراوە بە ئەڵماسی ڕەش و هەروەها بیستۆکەکانیشی کە لە جۆری AirPodsـە.

بەپێی لێدوانەکانی کۆمپانیای ناویراو، ئەم وەشانە نایابە لەم مۆبایلە لە 1450 ئەڵماسی ڕەش بە کۆی گشتی عیاری 102، سەرەکانی لە تیتانیۆمی گروپی پێنجەم درووست کراوە، وە کۆمپانیای ناوبراو ڕایگەیاندووە کە تەنها ٣ مۆبایلی لەم جۆر و تایبەتمەندییە بەرهەمهێناوە کە کۆی تێچووی هەر مۆبایلێک 500 هەزار دۆلارە کە دەکاتە نیو ملیۆن دۆلاری ئەمریکی، وە بیستۆکی ئەم مۆبایلە بە 30 ئەڵماسی ڕەنگی ڕەش ڕووپۆش کراوە.

شایەنی باسە نرخی ئەو مۆبایلە لە بازاڕەکان ناگاتە 1000$ـی ئەمریکی لە کاتێکدا ئەم مۆبایلە بە نرخی 500 هەزار دۆلار دەکڕیت دەتوانی بەم بڕە پارەیە هەلیکۆپتەری نوێ و هەندێک هەلیکۆپتەری بەکارهاتوو یان ئۆتۆمبێلی جۆری فیراری 468 ئیتاڵی بکرێت.

وشه‌/ تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری/ عه‌لی سدیق


وشە - عه‌لی سدیق