4.7 ملیۆن منداڵی عێراق لە دۆخێكی ناهەمواردا دەژین

:: PM:04:29:01/10/2016 ‌

رێكخراوی یونسێفی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان، لە دوا ڕاپۆرتی لەبارەی دۆخی منداڵان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاماژەی بەوە داوە، نزیكەی 4.7 ملیۆن منداڵی عێراق پێویستیان بە كۆمەكی مرۆیی بە پەلە هەیە.

بەگوێرەی راپۆرتەكەی نەتەوە یەكگرتووەكان، لە سەرتاسەری دنیادا 50 ملیۆن منداڵ لە دۆخێكی نالەبار و قورسدا ژیان بەسەر دەبەن، لەو نێوەندەشدا 4.7 منداڵیان لە عێراقدان كە بەهۆی شەڕ و كارە تیرۆریستییەكان لەوپەڕی خراپیدا ژیان دەگوزەرێنن لە هەموو خزمەتگوزارییەكی تەندروستی و فێربوون بێبەشن.

هاوكات لە ڕاپۆرتەكەدا عێراق وەك یەكێك لە خراپترین وڵاتەكان دەستنیشان كراوە كە هیچ گرنگییەك بە منداڵان و نەوەی داهاتوو نادەن.

بەگوێرەی ئامارەكانی نەتەوە یەكگرتووەكانیش دوای هاتنی داعش بۆ عێراق، نزیكەی سێ ملیۆن هاووڵاتیی عێراقی ئاوارە بوون و بەشێكی زۆریان تا ئێستە لە دۆخێكی ناهەموار و دوور لە دابینكردنی پێداویستییە گرنگەكان، رۆژەكانیان بەسەر دەبەن.

وشە/میدیاكان، و:باز.


وشە - باز ئه‌حمه‌د