ئه‌كته‌رى توونسى هیند سه‌برى له فێستیڤاڵى سینه‌مایى قاهیره، خه‌ڵاتى فاتن حه‌مامه‌ى پێ به‌خشرا، له‌باره‌ى خه‌ڵاته‌كه‌وه ئه‌و ئه‌كته‌ره ده‌ڵێ "من له ته‌مه‌نێكى بچووكه‌وه خه‌ڵاتم وه‌رگرتووه، به‌ڵام خه‌ڵاتى فاتن حه‌مامه له دڵمه‌وه نزیكه".
له فێستیڤاڵى سینه‌مایى قاهیره، خه‌ڵاتى فاتن حه‌مامه به ئه‌كته‌رى به‌ناوبانگى توونسى هیند سه‌بری به‌خشرا، ئه‌م ئه‌كته‌ره له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى باسى له خه‌ڵاته‌كانى ده‌كات و دوایین خه‌ڵات به خۆشه‌ویسترینیان ده‌زانێت.
له لێدوانێكى بۆ پێگه‌ى
پاریس نیوز گوتى "من ریكۆردى وه‌رگرتنى خه‌ڵاتى به‌ته‌مه‌نه‌كانم شكاندووه، من ته‌مه‌نێكى زۆر بچووك ده‌ستم به‌وه‌رگرتنى خه‌ڵات كرتووه".
هه‌تا ئێسته چه‌ندان خه‌ڵات به هیند به‌خشراوه له‌وانه خه‌ڵاتى فڕه‌نسى و رێزلێنانى ئه‌مه‌ریكى.
ئه‌و خاتوونه ئه‌كته‌ره دووپاتى ده‌كاته‌وه وه‌رگرتنى خه‌ڵات له‌لای هونه‌رمه‌نده، زیاتر ئه‌ركه نه‌ك تایبه‌تمه‌ندى، چونكه خه‌ڵات كۆمه‌ڵێك به‌رپرسیارێتى ده‌خاته ئه‌ستۆى هونه‌رمه‌نده‌كان له پێشكه‌شكردنى به‌رهه‌مه‌كانى.
هیند سه‌بری ئه‌كته‌رێكى توونسییه و له ساڵى 1979 له دایك بووه، زۆربه‌ى كاره‌كانى له ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه ئه‌نجام داوه، به تایبه‌تى له میسر له ده‌یان فیلم و دراما به‌شدارى كردووه، له‌سه‌ر ئاستى جیهانیش ناسراوه.