ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی "ئه‌منێستی" ڕه‌خنه‌ی توند له مامه‌ڵه‌كانی حكوومه‌تی ئیماڕات به‌رانبه‌ر گرتووانی یه‌مه‌ن ده‌گرێت و داوای به هاناوه‌چوونیان ده‌كات.
به‌پێی هه‌واڵێك كه ئاژانسی
رۆیته‌رز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی بۆ مافی مرۆڤ داوای به هاناوه‌چوون و لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسی گیراوانی یه‌مه‌ن ده‌كات كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئیماڕات و هێزه‌كانی یه‌مه‌ن ئازار ده‌درێن.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ئه‌منێستی، ئیماڕات گرتووخانه‌ی نهێنی هه‌یه كه تایبه‌ته به شوێنی ئازاردانی گیراوان، دوای ئه‌وه‌ی له شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كان كه ئیمارات به پشتگیری و هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا دژی یه‌مه‌ن بۆ له‌ناوبردنی حووسییه‌كان گیراون، به‌ڵام حكوومه‌تی ئیماڕات ڕه‌تی كرده‌وه.
به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌كان، شوێنی گرتووخانه نهێنییه‌كه له عه‌ده‌ن و له‌حه‌ج و ئه‌بین و شه‌بوه و حه‌زره‌موت بووه، توندوتیژییه‌كان بریتی بوونه له لێدانی كاره‌بایی و ده‌ستدرێژی سێكسی.
تییرانا حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ڕای گه‌یاند، پێویسته لێكۆڵینه‌وه له‌م كه‌یسه بكرێت و به‌شێوه‌ی تاوانی جه‌نگ بناسرێت.
ئیماڕات یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی هاوپه‌یمانه له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی له شه‌ڕی یه‌مه‌ن به‌رانبه‌ر به له‌ناوبردنی حووسییه‌كان كه پایه‌ته‌خت و باكوری وڵاته‌كه‌یان كۆنتڕۆڵ كردووه و له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتگیری ده‌كرێن.
ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، ڕێكخراوی قازانج نه‌ویسته و كار له پێناوی پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كات، له 1961 له‌لایه‌ن پیته‌ر بینیسن دامه‌زراوه و ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و گرووپ و وڵاتانه‌ی پێشێلی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌ن و له كاتی ئاڵۆزییه‌كان تاوانی جه‌نگ دژ به خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
شه‌ڕی ناوخۆی یه‌مه‌ن له 2015 له‌لایه‌ن چه‌كدارانی حووسی به پشتیوانی ئێران و هێزه‌كانی حكوومه‌تی فه‌رمی وڵات ده‌ستی پێ كردووه، دوای ئه‌وه‌ی حووسییه‌كان توانیان زۆربه‌ی وڵاته‌كه بگرن، ئیمارات و سیعوودیه و به‌حرێن و كوێت و مه‌غریب و قه‌ته‌ر هاوپه‌یمانیان پێكهێنا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی حووسییه‌كان و ڕزگاركردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه و پشتیوانی حكوومه‌تی شه‌رعی یه‌مه‌ن، تا ئێسته‌یش شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه.
حووسییه‌كان، گرووپی "پشتیوانانی خوا" له ساڵی 1992 له‌سه‌رده‌ستی به‌دره‌دین حووسی دامه‌زراون، كه ڕێبه‌رێكی ئاینی شیعه‌كانی یه‌مه‌نه و دژی حوكمی هاشمییه سوننه‌كان له یه‌مه‌ن وه‌ستاونه‌ته‌وه و شه‌ڕیان ڕاگه‌یاندووه، دروشمی سه‌ره‌كی ئه‌و گرووپه بریتییه له "مه‌رگ بۆ ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل، نه‌فره‌ت له جوو و سه‌ركه‌وتن بۆ ئیسلام" ژماره‌ی چه‌كدارانی به 300 تا 500 هه‌زار كه‌س ده‌خه‌ملێنرێت.