دوێنێ بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل به سه‌ردانێك گه‌یشته مۆسكۆ و له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی ڕووسیا كۆبووه‌وه، هۆكاری سه‌ردانه‌كه‌یش داواكردنی ده‌ركردنی ئێران بوو له سووریا، سه‌رچاوه‌كانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، مۆسكۆ و ته‌لئه‌بیب خه‌ریكی مامه‌ڵه‌كردن له نێوان ئه‌سه‌د و میلیشیاكانی ئێران.
ئاژانسی
رۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه، دوێنێ نه‌تانیاهۆ سه‌ردانی مۆسكۆی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی وڵاته‌كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجام دا، گفتوگۆی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌یش ده‌رچوونی میلیشیاكانی ئێران بوو له سووریا.
به‌رپرسێكی باڵا له حكوومه‌تی ئیسرائیل ئاشكرای كرد، نه‌تانیاهۆ به سه‌رۆكی ڕووسیای ڕاگه‌یاندووه كه ئیسرائیل به هیچ شێوه‌یه‌ك كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌دی هاوپه‌یمانی ڕووسیا نییه، به‌ڵام داوای ده‌رچوونی میلیشیاكانی ئێران له سووریا ده‌كات، چونكه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر وڵاته‌كه.
هاوكات گوته‌بێژی نه‌تانیاهۆ ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه ئیسرائیل هیچ كارێك دژی ئه‌سه‌د ناكات، هه‌روه‌ها به‌شداری له شه‌ڕی سووریا ناكات، به‌ڵام به‌ڕووی هه‌موو دوژمنه‌كانی ده‌وه‌ستێته‌وه.
بوونی میلیشیاكانی ئێران له‌سووریا به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره بۆ سه‌ر ئیسرائیل داده‌نرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پشتگیری له میلیشیاكانی له لبنان و سووریا ده‌كات، هه‌روه‌ها له ڕێی بهرزایییهكانی جۆلانه‌وه ده‌توانێت هێرش بكاته سه‌ر وڵاته‌كه.
پێشتر میدیاكان پێشبینی ئه‌وه‌یان كردبوو، له كاتی سه‌ردانی نه‌تانیاهۆ بۆ مۆسكۆ، له‌گه‌ڵ پوتین خه‌ریكی گرێبه‌ست و مامه‌ڵه‌یه‌كی سیاسین، تا ئیسرائیل ڕازی بێ به مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د كه ئه‌مه ویستی مۆسكۆیه، له به‌رانبه‌ریش دا ڕووسیا پشتیوانی ئیسرائیل ده‌كات، له ده‌ركردنی میلیشیاكانی ئێران له سووریا.