هیگواین بەهۆی رۆناڵدۆ یۆڤانتۆس جێدێڵی

:: AM:11:44:12/07/2018 ‌

یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بڕیاریداوە گۆنزالۆ هیگواینی هێرشبەری ئەرجەنتینی بفرۆشێ دوای ئەوەی ئەم هەفتەیە گرێبەستی كریستیانۆ رۆناڵدۆی باشترین یاریزانی جیهان و ئەستێرەی یەكەمی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەدەستهێنا.

ماڵپەڕی (فوتبۆڵ ئیتاڵیا) ئاشكرای كرد: بەهۆی هاتنی رۆناڵدۆ، یانەی یۆڤانتۆس پێشوازی لە فرۆشتنی هیگواین دەكات ئەمە سەرەڕای ئەوەی كە تا ئێستا بەفەرمی هیچ دەستەوارەیەكی پێ نەگەیشتووە.

سەرچاوەكە ئاشكراشی كرد كە یانەی یۆڤانتۆس ئامادەیە بە بەهای 60 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری هیگواین ببێت.

سەرەڕای ئەوەی كە یانەی یۆڤانتۆس تا ئێستا هیچ كڕیارێكی سەرەكی بۆ هیگواین دەست نەكەوتووە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییە رۆژنامەوانییەكان یانەی چێڵسی ئینگلیزی چاوی لێیە ئەو هێرشبەرە ئەرجەنتینییە بكڕێتەوە، بەڵام یانەكە ئێستا بە كڕینی راهێنەرەوە خەریكە و گفتوگۆ لەگەڵ ماوریسیۆ ساری راهێنەری پێشووی یانەی ناپۆلی دەكات.

رۆناڵدۆ كە خاوەن 4 خەڵاتی باڵۆن دۆڕ و باشترین یاریزانی جیهانە پێرێ سێشەم بە گرێبەستێكی 4 ساڵە و بە مووچەی ساڵانەی 30 ملیۆن یۆرۆ و بە تێچووی 105 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆسەوە كردووە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م