یەكشەم پەرلەمانی كوردستان كۆ دەبێتەوە

:: PM:12:16:12/07/2018 ‌
دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (7)ی ئاساییی خولی بەهارە رۆژی یەكشەم رێكەوتی 2018/7/15ی راگەیاند كە گفتوگۆ لەسەر كۆمەڵێك بابەت دەكات.

ئەمڕۆ پێنجشەم 12ـی تەمووز/ یۆلیۆ، بەگوێرەی بەرنامەی كاری دانیشتن كە پەرلەمانی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە و تێیدا هاتووە، بەرنامەی كاری دانیشتن بۆ ڕۆژی یەكشەم بریتیە لە خوێندنەوەی یەكەمی ئەم پڕۆژانە:

1ـ پڕۆژە یاسای (دەزگای كۆنترۆلی جۆریی دڵنیایی لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق).
2ـ  پڕۆژە یاسای (پارێزگاریكردن لە هێما و پیرۆزییە نیشتمانی و نەتەوەییەكان).
3ـ  پڕۆژە یاسـای (تعویز متزرری الحروب فی كوردستان). 
4ـ پڕۆژە یاسـای بەركاری (قانون حمایە الشهود والخبرا‌‌و والمخبرین والمجنی علیهم رقم (58) لسنە 2017). 
5ـ پڕۆژە یاسـای بەركاری (استیراد وبیع المنتجات النفتیە رقم (9) لسنە  2006 ). 
6ـ پڕۆژە یاسـای بەركاری ( قانون زبت الاموال المهربە والممنوع تداولها فی الاسواق المحلیە رقم (18) لسنە 2008). 
7ـ پڕۆژە بڕیاری (زیندووكردنی هەفتەی پێكەوەژیانی ئاینەكان لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق). 

بەرنامەی كاری دانیشتنەكەی پەرلەمان لەبەشی دووەمی پێكهاتووە، لە خوێندنەوەی راپۆرتی (شیكاری لەكاری ئیداری و كارگێڕی لە پەرلەمانی كوردستان) لەلایەن مەدینە ئەیووب ئەحمەد بڕیاردەری لیژنەی كاروباری پەرلەمان.  

ئاماژە دراوە گفتوگۆكردنی بۆ پڕۆژە یاسای هەمواری سێییەمی یاسای بەكرێدانی خانووبەرە و گفتوگۆكردنی (پێرەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان) كە لەلایەن لیژنەی كاتی بۆ پێداچوونەوەی پێڕەوی ناوخۆ ئامادە كراوە لە گفتوگۆی ڕۆژی یەكشەم دەبێت.

دوێنێ‌ پەرلەمانی كوردستان بەگوێرەی پڕۆژە یاسایەك، بڕیاری هەڵپەساردنی دامەزراوەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانی دەركرد و ئەمەش دوای ئەنجامدانی سێ‌ كۆبوونەوی بەدوای یەكدا.



وشە - رامیار جەواد