میدیاكانی ڕووسیا ڕایان گه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی به‌سه‌ردانێك گه‌یشته مۆسكۆ و له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی ڕووسیا كۆ بووه‌وه، نامه‌یه‌كی خامنه‌ییش به پوتین ده‌گه‌یه‌نێت، ئامانجیش ڕێگرییه له‌و مامه‌ڵه‌یه ڕووسیا و ئیسرائیل به نیازن له سووریا ئه‌نجامی بده‌ن.
له هه‌واڵێكی ئاژانسی
رۆیته‌رز هاتووه، ئه‌مڕۆ عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی ڕاوێژكاری ئایه‌توڵا عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران گه‌یشته مۆسكۆ و له‌گه‌ڵ پوتین كۆ بوونه‌وه، له دیداره‌كه ویلایه‌تی باسی له پێوه‌ندییه ستراتیجییه‌كه‌ی نێوان مۆسكۆ و تاران كردووه، زانیاری زیاتریش له‌وباره‌وه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام په‌یامێكی له‌لایه‌ن خامنه‌یی و حه‌سه‌ن ڕووحانی لایه و ڕاده‌ستی پوتینی ده‌كات.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه دوێنێ نه‌تانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل سه‌ردانی مۆسكۆی كردووه و له‌گه‌ڵ پوتین كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ساز كردووه، هۆكاری سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌یشی داواكاری ئیسرائیل بوو بۆ ده‌ركردنی ئێران له سووریا، ئه‌مه‌یش تارانی تووشی دڵه‌ڕاوكێ كردووه و به‌په‌له نوێنه‌ری وڵاته‌كه‌ی ناردووه بۆ هاوكاریكردنی، له‌لایه‌كی تره‌وه سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاد ده‌كات و به‌ته‌واوی دۆخی ئابووری وڵاته‌كه‌ی ڕووخاوه، پێشبینی داواكردنی پاڵپشتی و پشتیوانی پوتین بۆ كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه بڵاوكراوه‌كان، نامه‌كه‌ی خامنه‌یی بۆ پوتین و جموجۆڵه‌كانی تاران، بۆ ڕێگری كردنه له گرێبه‌ست و مامه‌ڵه‌ی پوتین و نه‌تانیاهۆ كه بڕیاره له به‌رانبه‌ر ڕازی بوونی ئیسرائیل به مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات، داوای ئیسرائیل به‌دی بێنێت بۆ ده‌ركردنی میلیشیاكانی ئێران له سووریا.