بەهۆی رۆناڵدۆ كرێكارانی كۆمپانیای فیات مان دەگرن

:: PM:01:12:12/07/2018 ‌

كرێكارانی كۆمپانیای فیات كە تایبەتە بە ئۆتۆمبێلسازی، بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی دژی گرێبەستی یۆڤنتوس لەگەڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ، بە تەمان مان بگرن.

یانەی یۆڤنتوس لە لایەن كۆمپانیای فیات خاوەنداریەتی دەكرێت. ئاندرا ئاتیلی سەرۆكی یانەی یۆڤنتوس چەند رۆژ لەمەوبەر گرێبەستێكی لەگەڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی پورتوگالی و یاریزانی پێشووی ریال مەدرید واژوو كرد.

 ئەو بە 112 ملیۆن یۆرۆ ئەو یاریزانەی كڕیوە و كرێكارانی فیاتیش گلەیییان لەوە هەیە بە سەختی مووچەكانیان بەشی هەتا سەری مانگیان دەكات، كەچی لەملاوە ئەو بڕە پارە زۆرە بۆ كڕینی یاریزانێك تەرخان دەكەن.

یەكێتی كرێكارانی ئیتاڵیاش لە بەیاننامەیەكدا وێڕای رەخنەگرتن لەو كارەی بنەماڵەی ئاتیلی، داوای كردووە پەرە بە بەرهەمهێنانی زیاتر ئۆتۆمبێل بدرێت و دەرفەتی زیاتری كار بێتە كایەوە.

بڕیارە مانگرتنی كرێكاران یەكشەمی داهاتوو دەست پێ بكات و تا رۆژی سێشەم درێژەی هەبێت.

رۆناڵدۆ بە 112 ملیۆن یۆرۆ گرانترین یاریزانی یۆڤنتوسە و پێشتر گۆنزالۆ هیگواین گرانترین یاریزانی یانەكە بوو و دوو ساڵ لەمەوبەر بە 90 ملیۆن یۆرۆ هاتە كڕین.

سەرچاوە/ئەلعەرەبیە




وشە - سلێمان تاشان