ڕۆژنامهیهكى سه‌ر به ڕ‌ژێمى ئه‌سه‌د بڵاوی كرده‌وه، هه‌سه‌ده ناوچه‌ى نه‌شوه‌ى سه‌ر به شارى حهسهكهى ڕاده‌ستى هێزه‌كانى ڕ‌ژێمى ئه‌سه‌د كردووه و ئه‌م رووداوه‌یش به به‌شێك له جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنێكى نێوانیان هه‌ژمار ده‌كات.
ڕۆژنامه‌ى
وه‌ته‌نى سه‌ر به ڕ‌ژێمى ئه‌سه‌د له سووریا ئه‌مڕۆ له ڕاپۆرتێكدا نووسیویه‌تی، هێزه‌كانى سووریا دیموكرات ناسراو به "هه‌سه‌ده"، گه‌ڕه‌كى نه‌شوه‌ى شارى حهسهكهى راده‌ستى هێزه‌كانى سوپاى ئه‌سه‌د كردووه.
ڕۆژنامه‌كه دووپاتى كردووه‌ته‌وه، ئێسته ناوچه‌كه له‌لایه‌ن لقێكى ئاسایشى سه‌ربازى سووپاى ئه‌سه‌د به‌ڕێوه ده‌برێت.
هه‌رچه‌نده به‌رپرسانى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات له چه‌ند رۆژى رابردوودا، كاتێك قسه‌یان له‌سه‌ر پێدانه‌وه‌ى نه‌وت حه‌سه‌كه به رژێمى ئه‌سه‌د كرد، ره‌تیان كرده‌وه هیچ رێككه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ ڕ‌ژێمى به‌شار ئه‌سه‌د هه‌بووبێت، به‌ڵام رۆژنامه‌كه دووپاتى ده‌كاته‌وه، پێدانى ناوچه‌ى نه‌شوه به هێزه‌كانى سووریا له چوارچێوه‌ى جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنێك ئه‌نجام دراوه، بۆ لابردنى دروشمى حزبه كوردییه‌كان و ئاڵاكانیان له شاره‌كه، سه‌ره‌ڕاى هاوئاهه‌نگى سه‌ربازى نێوان هه‌ردوولا.
هه‌ر ئه‌م ڕۆژنامه‌یه پێشتر گوتبووى دانوستاندن له نێوان هه‌سه‌ده و ڕ‌ژێمى ئه‌سه‌د هه‌یه، ئه‌مڕۆ له باره‌ى دانوستاندهكان ده‌ڵێ "رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه سنوورى سووریا له‌گه‌ڵ توركیا به حكوومه‌ت بدرێته‌وه".
له درێژه‌ى ئاشكراكردنى زانیارییه‌كانیشى "وه‌ته‌ن" نووسیویه‌تى ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر هێزه‌كانى حكوومه‌تى ئه‌سه‌د و سه‌ركرده‌كانى هه‌سه‌ده له ناوچه‌ى شه‌دادى له حه‌سه‌كه به‌یه‌كه‌وه دانیشتوون.