خواردنی دروست و هاوسەنگكردنی لەش وا دەكات لە ماوەی
دووگیانیدا كۆرپەلە پارێزراو بێت و پێكهاتەی خۆراكی تەواوی پێ بگات، زۆر كات بۆ دەستكەوتنی ئەم پێكهاتانە بەهێزكەر بەكار دەهێنرێت، لە خوارەوە گرنگترین سوودەكانی ڤیتامین و كانزا بۆ ژنانی دووگیان دەخەینەڕوو.
ترشی فۆلیك یان فۆلیك ئەسید، 400 مایكرۆگرام لە رۆژێكدا پێویستە بەكاربهێنرێت، باشترە لە پێش دووگیانی و بەدرێژای ماوەی 3 مانگی یەكەم بەكاربهێنرێت.
گرنگی ترشی فۆلیك لە پێش و لەماوەی دووگیانیدا
ترشی فۆلیك پێكهاتەی خۆراكی زۆر گرنگ بە لەش دەدات، كاری یەكەمی ئەم ترشە ئەوەیە كە ڕێ لە كەموكورتییەكانی لەدایكبوون دەگرێت، پێویستە سێ مانگ پێ دووگیانبوون، بە بەردەوامی بیخۆن، ئەگەر دووگیانی لەناكاو ڕووی دا، پێویستە خێرا دەست بە خواردنی بكرێت.ئەو خۆراكانەی كە دەبنە هۆی بەهێزكردنی ترشی فۆلیك وەكو سەوزەوات، برنجی قاوەی، دانەوێڵەكان .
گرنگی ڤیتامین D لەماوەی دووگیانی دا
بۆ ئەوەی ئێسكەكان و ددانەكان بە شێوەیەكی نموونەی بمێنێتەوە، ئەوە پێویستە ژنانی دووگیان ئەم ڤیتامینە لەماوەی دووگیانی بەكاربهێنن، ڤیتامین D زۆر گرنگە لە هاوسەنگ كردنی كالیسیۆم و فۆسفات. كەمی ڤیتامین D لە ماوەی دووگیانیدا، منداڵ تووشی ئێسكەنەرمە دەكات.
سەرچاوەكانی ڤیتامین D وەكو ماسی سەلەموون و ماسی توونە، سەردین، گۆشت و بەرهەمەكانی شیر، لە پاقلەی سۆیا، شیرەمەنی، دانەوێڵەیش بوونی هەیە، بەڵام بە پلەی یەكەم تیشكی خۆر بە گەورەترین سەرچاوەی ئەم ڤیتامینە دادەنرێت.
گرنگی ئاسن لە ماوەی دووگیانیدا، ئەگەر پێش دووگیانبوون گرفتی كەمی ئاسنت هەبوو، ئەوە لەماوەی دووگیانیدا تووشی كەمخوێنی دەبیت، لەم كاتەدا پێویستە ئەو خۆراكانە بەكاربهێنرێت كە دەوڵەمەندن بەئاسن وەكو سەوزە، میوە وشككراوەكان، چەرەزات، یان ئەگەر ئارەزوی خواردنت نەبوو، پێویستە سەردانی پزیشك بكرێت بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست.
ڤیتامین C و گرنگی بۆ كاتی دووگیانی
ڤیتامین C پێكهاتەیەكی خۆراكی گرنگە خانەكان لە زیان دەپارێزێ و سیستەمی بەرگری بەهێز دەكات و زیاتر ئەم ڤیتامینە لە میوە و سەوزەكان هەیە وەكو كشمیشی ڕەش، بیبەری ڕەنگاوڕەنگ، تەماتە، میوە ترشەكان و برۆكلی.