كێوی هه‌ناسه‌ته‌نگی ناهێڵێ

:: PM:02:59:12/07/2018 ‌
كێوی یان تووی فەرەنگی چینی، جۆرە میوەیەكی تووكنە و ڕەنگگێكی قاوەیی هەیە، بەشی ناوەوەی سەوزێكی تێر یان زەردباوە. تامێكی تایبەتی هەیە و پڕە لە پێكهاتەی تەندروستی جۆراوجۆر.

یەكەم: پێكهاتە خۆراكیەكانی كێوی
كێوی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و كانزا، بڕێكی زۆر ڤیتامین C تێدایە لەش لە هەوكردن و نەخۆشییەكان دەپارێزێت، هەروەها كۆلاجینی تێدایە كە شانە و خانەكان باشتر دەكات پێست توند دەكاتەوە.
جیا لەوە بڕێكی زۆر ڤیتامین K ی تێدایە، كە ڕێ لە مەیین و كەمبوونەوەی خوێن دەگرێت، سەرەڕای ئەمانە ڤیتامین E تێدایە كە تەندروستی پێست باشتر دەكات و دژەئۆكسیدێكە  هاوكاری لەش دەكات، بۆ ڕزگار بوون لە ڕەگە ئازادەكان كە دەتوانن ببنە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە.

دووەم: هەناسەدان باشتر دەكات
بەپێ ئەو توێژینەوانەی كەلەسەر كێوی كراوە ئەو پێكهاتانەی كە لە كێوی و میوە مزرەكاندا هەیە ڕێ لە هەناسەتەنگی و ناڕێكی هەناسەدان دەگرێت و كۆكە كەم دەكاتەوە و سییەكان و ڕێرەوی سسیەكان لە لینجە ماددەكان پاك دەكاتەوە، ئەو كەسانەی بەرێژەیەكی زۆر كێوی دەخۆن كەمتر تووشی نەخۆشیەكانی هەناسە و كۆكەی شەوان دەبنەوە.



وشە - ئاوات ئازاد