لیژنه‌ى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى له كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا تاوتوێى مه‌ترسییه‌كانى رێكخراوى ئیخوان موسلمین ده‌كات و داوا ده‌كات ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانى هاوپه‌یمانى ئه‌م رێكخراوه بخه‌نه لیستى تیرۆره‌وه.
دوێنێ
لیژنه‌ى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى له كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا تاوتوێى مه‌ترسییه‌كانى رێكخراوى ئیخوان موسلمینى كرد و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دووپاتى ئه‌وه كرایه‌وه كه ئه‌م رێكخراوه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه بۆ ئاسایشى نیشتمانى ئه‌مه‌ریكا.
كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌كه‌ى كۆنگرێس وه‌ك هه‌وڵێكه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ئه‌م رێكخراوه بخاته لیستى تیرۆره‌وه، چونكه وه‌ك ئه‌ندامانى لیژنه‌كه ده‌ڵێن چه‌ندان رێكخراوى تیرۆریستى له‌ژێر كاریگه‌رى هزرى ئیخوان دروست بوون.
له سه‌ره‌تاى ده‌ستبه‌كاربوونى دۆناڵد تره‌مپ له كۆشكى سپى هه‌وڵى ئه‌وه ده‌درا، بڕیار بدرێت رێكخراوى ئیخوان وه‌ك گرووپێكى تیرۆریستى له‌سه‌ر ئاستى دنیا بناسرێت، به‌ڵام هه‌تا ئێسته بڕیاره‌كه نه‌دراوه.
رۆن دى سانتیس ئه‌ندامى لیژنه‌كه ره‌خنه‌ى توندى له سیاسه‌تى ئه‌مه‌ریكا گرتووه، به‌وه‌ى ناتوانێ چاره‌سه‌رى ره‌فتاره توندڕه‌وانه‌كه‌ى گرووپى ئیخوان بكات و بیخاته لیستى تیرۆره‌وه.
لیژنه‌كه داوا له ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانى ده‌كات، هاوشێوه‌ى ئیمارات و سعوودیه و میسر هه‌نگاو بنێن، بۆئه‌وه‌ى ئیخوان وه‌ك گرووپێكى تیرۆریستى بناسێنن.
به تایبه‌تیش ئه‌و داوایه‌ى لیژنه‌ى ئاسایشى نیشتمانى ئه‌مه‌ریكا ئاراسته‌ى هه‌ریه‌كه له مه‌غریب و ئوردن و توونس كراوه كه له جه‌نگى دژ به داعش، پاڵپشتى ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن.
رێكخراوى ئیخوان موسلمین "برایانى مسوڵمان" له ساڵى 1928 له میسر له‌لایه‌ن حه‌سه‌ن به‌نناوه دامه‌زراوه، ئێسته زێتر له 70 وڵاتى دنیا لقى هه‌یه، توێژه‌رانى بوارى تیرۆر دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه، ئیخوان موسلمین زه‌وینه‌یه‌كى هزرى توندڕه‌و له ئه‌وروپا و ته‌واوى دنیا ده‌ڕه‌خسێنێ، ئه‌گه‌ر خۆشى راسته‌وخۆ تیرۆر نه‌كات، ئه‌وا چه‌ندان گرووپى تیرۆریستى به‌هزرى ئیخوان گه‌شه‌یان كردووه.