به‌م خۆراكانه‌ ددانت به‌هێز و پته‌و بكه‌

:: PM:03:21:12/07/2018 ‌
خواردنی كوپێك شیر دەبێتە هۆی بەهێزبوونی ددان و ئێسك، ئەمە قسەیەكی باوە، بەڵام خواردن و خواردنەوەی تر هەن زۆر بەسوودترن بۆ پتەوبوونی ددان و ئێسكەكان، كە گرنگترینیان ئەمانەی خوارەوە:

ماسی سەلەموون و سەردین، ڕێژەیەكی یەكجار زۆر كالیسیۆمی تێدایە و دەتوانرێ تەنانەت ئێسكی ماسی سەلەموونیش بخۆن، كە پڕە لە كالیسیۆم و زۆر لە خواردنەوەی كوپێك شیری ڕۆژانە بەسوودترە و ئێسك و ددان زۆر بەهێز دەكات.

شۆفان، نیو كوپ شۆفان بڕی 200 میلیگرام كالیسیۆمی تێدایە، ئەمەیش بەهێزكەرێكی گرنگی ئێسك و ددان دەبێ، ئەگەر شۆفان لەگەڵ شیر بكوڵێنن و بیخۆنەوە، ئەوا كاریگەری بەهێز و سیحری بۆ بەهێزبوونی ئێسك دەبێت.

سەوزەكان، توێژینەوەكان سەلماندوویانە كە خواردنی بەشێك لە سەوزەكانیش سوودی زۆرە بۆ ئێسك و ددان، بە تایبەتی كەلەرم و سڵق و سپێناخ، بۆیە لەجیاتی شیر، دەتوانن بەم پێكهاتانەیش ئێسك و ددانەكانتان زۆر بەهێز و تەندروست بكەن.
خواردنی ڕۆژانەی ئەم سەوزەواتانە، تەنیا بۆ ددان و ئێسك سوودبەخش نین، بەڵكوو سووڕی خوێن و دڵ و كۆئەندامی هەرسیش بە تەواوی تەندروست و چالاك دەكەن.



وشە - ئاوات ئازاد