ناوى دوایین فیلمى ئه‌كته‌رى به‌ناوبانگى به‌ریتانى كێیت ونسلت بڵاو ده‌بێته‌وه كه له پایزى داهاتوو ده‌ست به وێنه‌گرتنى ده‌كرێت.
پێگه‌ى
mbc بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئێسته كێێت ده‌ستى به‌گه‌شتێكى خێزانى كردووه بۆ دوورگه‌یه‌كى ئیسپانیا، له‌وێ كاتێكى رۆمانسییانه به‌سه‌ر ده‌بات، به‌ر له‌وه‌ى ده‌ست به كارى وێنه‌گرتنى دوایین فیلمى بكات.
كێیت كه به پاڵه‌وانه‌كه‌ى تایتانیك ناسراوه، دوایین فیلمى به ناوى" Blackbird " "باڵنده‌ى ره‌ش" له پایزى داهاتوو وێنه ده‌گرێت.
بۆ یه‌كه‌م جاریش له‌م فیلمه له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌رى به‌ناوبانگى ئه‌مه‌ریكى دیان كیتۆن به‌شدار ده‌بێت و فیلمه‌كه‌ش له ده‌رهێنانى رۆجه‌ر میچڵه.
له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆك و جۆرى فیلمه‌كه پێگه‌كه نووسیویه‌تى، جۆرى دراماى كۆمه‌ڵایه‌تییه، باس له پێوه‌ندى نێوان دایك و كچێك ده‌كات، به دیاركراویش له مانگى سێپتێمبه‌ر ده‌ست به‌كاره‌كانى ده‌كرێت.
كێیت وینسلت ئه‌كته‌رێكى به‌ریتانییه و له دایكبووى ساڵى 1975، تا ئێسته پێنج خه‌ڵاتى ئۆسكارى به‌ده‌ست هێناوه، دوایین كارى سینه‌مایى ئه‌و له ساڵى رابردوو بوو به ناوى " Wonder Wheel” كه له ده‌رهێنانى ودى ئه‌لن بوو.