گۆڵدا
مێیر مامۆستا و بازرگان و سه‌ركرده و سیاسه‌تمه‌دارێكی ئیسرائیلی ژنه، هه‌روه‌ها یه‌كه‌م ژن بووه كه پۆستی چواره‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیلی پێ بدرێت، له سیاسه‌تی وڵاته‌كه به"ژنه پۆڵایینه‌كه"ناسراوه، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن ده‌یڤد بێنگوریۆنی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئیسرائیل به"باشترین پیاو له حكوومه‌تی ئیسرائیل"وه‌سفی كردووه.
ژیاننامه
گۆڵدا مابۆڤیچ له سێی ئایاری ساڵی 1898 له ئۆكڕاینا له دایك بووه، پێنچ خوشك و برای هه‌بووه، باوكی چووه‌ته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وه‌ی كار بكات و پاره په‌یدا بكات، دوای ئه‌وه‌ی كاری كردووه و پاره‌ی په‌یدا كردووه خێزانه‌كه‌یشی چوونه‌ته ئه‌مه‌ریكا، دایكیشی له‌وێ دووكانێكی میوه‌فرۆشی داناوه، له ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵی گۆڵدا مێیر به‌رپرسیاره‌تی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ كاتێك دایكی له دووكانه‌كه نه‌بووه خۆی سه‌رپه‌رشتی كردووه.
گۆڵدا له ساڵانی 1906 تا1912 چووه‌ته قوتابخانه، كاتێك له قوتابخانه بووه چالاكی زۆر بووه، كۆمه‌ڵگه‌ی گه‌نجانی ئه‌مه‌ریكای دامه‌زراندووه و پاره‌ی كۆ كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی ئه‌و منداڵه هه‌ژارانه‌ی قوتابخانه بدات تا كتێب بكڕن، قۆناغه‌كانی خوێندنیشی به‌سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕاندووه.
له ته‌مه‌نی 14 ساڵی، له‌پاڵ خوێندنه‌كه‌ی خۆی كاته‌كه‌ی تری به كاركردن به‌سه‌ر ده‌برد، به‌ڵام دایكی داوای لێ كردووه واز له خوێندن بێنێت و شوو بكات، ئه‌ویش به توندی ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه و پلیتێكی شه‌مه‌نده‌فه‌ری بڕیوه و به‌ته‌نیا چووته دێنڤه‌ری كۆلۆرادۆ بۆ لای خوشكه‌كه‌ی كه هاوسه‌رگیری كردبوو، له‌وێ ماوه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵی ژیاوه.
بۆ ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ خوشكه‌كه‌ی ده‌ژێت، دواتر له ساڵی 1913 ده‌گه‌ڕێته‌وه قوتابخانه‌كه‌ی خۆی و له ساڵی 1915 خوێندنه‌كه‌ی ته‌واو ده‌كات، ده‌بێته ئه‌ندامێكی چالاكی پۆڵی ماركسی جووه‌كان، پله‌ی به‌رز ده‌كرێته‌وه و خۆی كۆبوونه‌وه‌كان به‌ڕێوه ده‌بات و پێشوازی له سه‌ردانیكه‌رانی فه‌له‌ستین ده‌كات.
له ساڵی 1916، دوای ته‌واوكردنی قوتابخانه‌ی ده‌چێته په‌یمانگای مامۆستایان و ده‌بێته مامۆستا، دواتر له قوتابخانه‌ی فۆڵكی دواناوه‌ندی داده‌مه‌زرێت ئه‌مه‌یش وای كرد زیاتر له بیروبۆچوونی بزووتنه‌وه‌ی زایۆنیزم نزیك ببێته‌وه، كوڕێك ده‌ناسێت به‌ناوی مۆریس مایهرسن كه ئه‌ندامێكی چالاكی بزووتنه‌وه‌ی زایۆنی بوو دوای پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی له ساڵی 1917 هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی شووی به مۆریس كرد، مه‌رجی سه‌ره‌كی نیشته‌جێبوونی بوو له فه‌له‌ستین، به‌ڵام به‌هۆی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م هه‌موو ڕێیه‌كان له ئه‌مه‌ریكاوه بۆ فه‌له‌ستین داخران، به‌مه‌یش وزه‌كه‌ی كۆ كرده‌وه و له چالاكییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی زایۆنی خه‌رجی كرد و خۆبه‌خشانی بۆ ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه كۆ كرده‌وه به‌مه‌به‌ستی گه‌وره‌بوونی بزووتنه‌وه‌كه، دواتر له ساڵی 1921 ده‌گه‌ڕێنه‌وه فه‌له‌ستین.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان له بواری كێڵگه و كشتوكاڵ كار ده‌كه‌ن، به‌هۆی چالاكبوونی ده‌بێته نوێنه‌ری ڕێكخراوی گشتی كرێكارانی ئیسرائیل، له ساڵی 1924 شاری كیبۆتزی فه‌له‌ستینیان جێ هێشتووه و له ته‌لئه‌بیب نیشته‌جێ بوون به‌ر له‌وه‌ی بچنه قودس، له ساڵی 1928 كاندید ده‌بێت بۆ پۆستی سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی كرێكارانی ژنان، هه‌روه‌ها وه‌ك نێردراوی ئه‌م ڕێكخراوه دوو ساڵ له ئه‌مه‌ریكا بووه، دوو منداڵه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی بردن، به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌ی نه‌ڕۆیشت ئه‌مه‌یش وای كرد جیا بنه‌وه، له ساڵی 1951 مۆریسی مێردی ده‌مرێت.
له ساڵی 1934 له ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه و ده‌بێته‌وه ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی به‌شی سیاسی ڕێكخراوی كرێكارانی ژنان، ئه‌مه‌یش وای كرد نزیك بێته‌وه له چوونه ناو سیاسه‌تی حكوومه‌تی ئیسرائیل و بوون به‌سه‌ركرده‌ی وڵاته‌كه.
كاره‌كانی
له ساڵی 1938، ده‌بێته چاودێری دۆخی په‌نابه‌رانی جووه‌كان، دواتر له‌لایه‌ن فڕانكلین ڕۆزڤێلت سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا داوا كرا بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی په‌نابه‌ران و كۆچبه‌ره جووه‌كانی سه‌رده‌می نازییه‌كان باس بكات، سه‌ردانی 32 وڵاتی كرد بۆ ئه‌وه‌ی كۆچبه‌رانی جوو له‌وڵاتانی ئه‌وروپا وه‌ربگرن، به‌ڵام داواكه‌ی ڕه‌ت كرایه‌وه، ته‌نیا كۆماری دۆمینیكیان نه‌بێت كه 100 هه‌زار په‌نابه‌ری وه‌رگرت، گۆڵدا نائومێدی دایگرت له یه‌كێك له نووسینه‌كانی ده‌ڵێت "ده‌مه‌وێت ته‌نیا یه‌ك شت ببینم پێش ئه‌وه‌ی بمرم، كه خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌م به چاوی به‌زه‌یی سه‌یر نه‌كرێن".
له ساڵی 1946، بزووتنه‌وه‌ی زایۆنیزم له‌لایه‌ن حكوومه‌تی به‌ریتانیاوه هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌ندامانی گیران، له‌م ماوه‌یه‌دا گۆڵدا بووه نوێنه‌ری جووه‌كان بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستین و به‌ریتانیا له به‌شی سیاسی ئاژانسی جووی ئیسرائیل، بۆیه دوای ئه‌وه‌ی مۆشێ شارێت دووه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ده‌گیرێت، ئازایانه ده‌چێت و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ده‌كات و سه‌ره‌نجام ئازادی ده‌كات.
له 10ی ئایاری ساڵی 1948 و چوار ڕۆژ به‌ر له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل، گۆڵدا چووه‌ته عه‌مان و له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵای وڵاته‌كه كۆ بووه‌ته‌وه و گفتوگۆی له‌باره‌ی پرسی ژنی عه‌ره‌بی كردووه، هه‌روه‌ها داوای لێ كردووه كه نه‌بێته هاوپه‌یمانانی وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ هێرشكردنه سه‌ر جووه‌كان، له ساڵی 1949 بووه‌ته وه‌زیری كار دواتر له‌ساڵی 1956 پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیلی وه‌رگرتووه، وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌فریقیا به‌هێز كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئیسرائیل به‌هێزتر نیشان بدات، له سه‌ره‌تاكانی ساڵی 1960 تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی خوێن ده‌بێت و له پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه خانه‌نشین ده‌كرێت.
دوای تێپه‌ڕینی شه‌ش ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه ناو سیاسه‌ت و له 17ی ئاداری 1969 ده‌بێته كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، چواره‌م و یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی ژن ده‌بێ له مێژووی وڵاته‌كه، تا ساڵی 1974 له پۆسته‌كه ده‌مێنێته‌وه، له سه‌ره‌تاكانی 1970 له‌گه‌ڵ ته‌واوی سه‌رۆكانی وڵاتانی دنیا كۆ ده‌بێته‌وه و پلانی ڕێككه‌وتنی ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داده‌نێت و سینا به میسڕ ده‌داته‌وه و په‌یمانی ئاشتی له‌گه‌ڵ قاهیره مۆر ده‌كات دوای چه‌ندان ساڵ جه‌نگ.
خه‌ڵاته‌كانی
له ساڵی 1975 له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئیسرائیله‌وه خه‌ڵاتی هاوئاهه‌نگی و چالاكبوونی بۆ كۆمه‌ڵگه و كاروباری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی پێ دراوه، له ساڵی 1974 خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی باشترین ژن و دایكی دنیای له‌لایه‌ن دایكانی ئه‌مه‌ریكاوه پێ دراوه.
مردنی
له هه‌شتی دیسێمبه‌ری ساڵی 1978 به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی خوێن له ته‌مه‌نی 80 ساڵی مردووه و له قودس نێژراوه.