مارك رایبێرت، دامەزرێنەری كۆمپانیای Boston Dynamics هەستا بە نمایشكردنی نوێترین داهێنانی خۆی، كە بریتییە لە رۆبۆتێكی هاوشێوەی ئاژەڵ، كە ناوی لێ ناوەSpot Mini.
نمایشكردنی رۆبۆتەكەش لە میانەی پێشانگەی Techcrunch Disrupt بوو، لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا. رۆبۆتەكە بە كارەبا كار دەكات و بە وزەی هایدرۆلیك دەجووڵێتەوە و كێشی 27 كیلۆگرامە.
وەك لە گرتە ڤیدیۆكەی خوارەوە دەردەكەوێت، رۆبۆتەكە دەتوانێت ژمارەیەكی زۆر لە جووڵە و رەفتارەكانی ئاژەڵێكی زیندووی وەك سەگ دووبارە بكاتەوە.
سەرچاوە: rt