بەهێزترین مۆبایلی سۆنی خرایە بازاڕەوە

:: PM:06:46:12/07/2018 ‌

لە نوێترین بەرهەمدا کۆمپانیای بەناوبانگی سۆنی دوای ماوەیەکی زۆر یەکێک لە باشترین و بەهێزترین مۆبایلەکانی خستە بازاڕەکانی دنیاوە.

بەپێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی "gadgets" دا بڵاو کراوەتەوە، باس لە نوێترین مۆبایل دەکات کە کۆمپانیای سۆنی دروستی کردووە و دەڵێت، کۆمپانیای سۆنی ژاپۆنی دوای ماوەیەکی زۆر لە دروست نەکردنی مۆبایلی زیرەک لە مانگی تەمووز/یۆلیۆی ئەمساڵ مۆبایلێکی زۆر بەهێزی دروست کرد بەناوی " Xperia XA2 Plus" ەوە و خستەیە بازاڕەکانی دنیاوە.

مۆبایلی سۆنی ئێسپریا ئێکس ئەی دوو بەتایبەتمەندی ناوازە دروست کراوە لەگەڵ شاشەی 6.00 ئینجی کە ڕوونییەکەی دەگاتە 1080 بە 2280 پیکسڵ، هەروەها ئەم مۆبایلە خاوەن پرۆسێسەرێکی بەهێزە کە بە 1.8 کاردەکات و ڕامی چوار گێگابایتە ئەویش گوتراوە میمۆری ناوەکی لە 32 گێگابایتەوە دەست پێدەکات تا دەگاتە 256 گێگابایت.

سۆنی ئێسپریا ئێکس ئەی دوو خاوەن جوانترین کامێرایە و کامێرای پێشەوەی 13 مێگاپێکسڵە و کامێرای دواوەی 23 مێگاپێکسڵە، جگە لەوەیش مۆبایلەکە بە سیستەمی ئەندرۆید 8.0 کاردەکات و سیستەمی دوو سیم کارتی بۆ دانراوە لەگەڵ پاتری 3580 میلی ئەمپێری، ئەمەیش وایکردووە نرخەکەی بگاتە 380 دۆلاری ئەمەریکی.
 
سۆنی کۆمپانیایەکی ئەلیکتڕۆنیە و لە حەوتی ئایار/مایۆی ساڵی 1946 لە تۆکیۆ پایتەختی ژاپۆن دامەزراوە کە ئەم کۆمپانیایە گرنگی دەدات بە بەرهەمهێنانی "کامێرا، مۆبایل، ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، یاریە ئەلیکتڕۆنیەکان و کۆمپیوتەر" هەروەها گرنگترین بەرهەمەکانی ئەم کۆمپانیایە دروست کردنی ئامێری "Playstation" بوو کە لە ئێستەدا یەکێکە لە باشترین ئامێرەکانی دنیا، هەروەها لە بەرهەمهێنانی "کامێرا، مۆبایل وکۆمپیوتەر"یش سەرکەوتوویەکی زۆری بەخۆییەوە بینیووە.








وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان