خانمه پێشكه‌شكاری ناوداری كوردستان "شارا ئیبراهیم" له نوێترین پۆستیدا له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام وێنه‌یه‌كی نوێی خۆی بڵاو كردووه‌ته‌وه و تیایدا هه‌وادارانى بۆیان نووسیووه كه تووشى سووتانه‌وه‌ى پێست بووه به‌هۆى به‌كارهێنانى هه‌ندێك ماكیاژه‌وه.
شارا له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی نوسیوویه‌تی : "سڵاوتان لێ بێت و به‌هیواى ڕۆژێكى خۆش"، هه‌وادارانى وه‌ڵامى سهلامهكهیان نه‌داوه‌ته‌وه و هه‌ندێك له هه‌وادارانی پێیان وایه "شارا" تووشی تێكچوون له پێستى بووه به‌هۆى به‌كارهێنانى به‌رده‌وامى ماكیاژ.
شارا له پێشكه‌شكردنی به‌رنامه و ده‌ركه‌وتنه‌كانیشی به جلی كوردییه‌وه‌یه دەردەکەوێت و زۆر حه‌زی به جلی نه‌ته‌وه‌ییه و به خانمی كوردی نازناوی ده‌ركردووه، كچانى هه‌وادارى به‌رده‌وام قسە لەسەر ستایلى ماكیاژ و جله‌كانى ده‌كه‌ن.
شارا ئیبراهیم ساڵی 1989 له سلێمانی له‌دایك بووه، دووجار هاوسه‌رگیری كردووه و پێشتر ڕای گه‌یاندبوو، كه هاوسه‌ری دووه‌می زۆر خۆش ده‌وێت و له هاوسه‌ری یه‌كه‌میشی خاوه‌نی یه‌ك منداڵه، تا ئێسته له سێ كلیپدا به‌شداری كردووه، ئێسته له كه‌ناڵی كوردماكس شۆ به‌رنامه‌ی "شارا" پێشكه‌ش ده‌كات.