پزیشکان بەگوێرەی سوود و کاریگەرییەکانی خۆراک لەسەر جەستە سێ خۆراکیان جیاکردووەتەوە کە بە باشترین و بەسوودترین خۆراک دادەنرێن بۆ جەستە.
بەپێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی "
organicfacts" دا بڵاو کراوەتەوە، ئاماژە بە سێ بەسوودترین خۆراک دەکات و دەڵێت، بەگوێرەی ئەو توێژینەوانەی لەلایەن پزیشکان و پسپۆڕانی بواری خۆراکەوە ئەنجام دراون، بەپێی سوود و کاریگەریی خۆراکەکان ئەوەیان دەرکەوتووە سێ جۆرە خۆراکی جیاوازهەن زۆر بەسوودن بۆ جەستە، بۆیە لێرەدا باس لەو خۆراکانە دەکەین:
یەکەم - لیمۆ: لیمۆ بەوە ناسراوە کە ڕێژەیەکی زۆر لەمادە خۆراکییەکان و ڕیشاڵە مادەکان و ڤیتامین C لەخۆدەگرێت کە ئەم مادە و ڤیتامینانە یارمەتی جەستە دەدەن لە زیادکردنی خانەکانی بەرگری و بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە و پاراستنی جەستە لە نەخۆشییە مەترسیدارەکان.
دووەم – گوێز: پزیشکان دەڵێن رۆژانە خواردنی گوێز ڕێژەیەکی زۆر لە ئۆمێگا سێ بۆ جەستە دابین دەکات کە ئەمەیش دەبێتە هۆی باشترکردنی باری کەیف خۆشی جەستە و زیادکردنی چالاکی جەستە و لەهەمان کاتیشدا لە نەخۆشییەکانی دڵ و بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆلستڕۆڵ بەدوورت دەگرێت.
سێیەم – بیبەری تیژ: لەگەڵ بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە مادەکانی "پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم" لەگەڵ ڤیتامین C و دژە ئۆکسانە بەهێزەکانی وەک فۆلیک ئەسید لەناو بیبەری تیژدا وەک سەرچاوەیەکی خۆراکی بەهێز کاردەکات بۆ بەهێزکردنی بەرگری جەستە و پاراستنی جەستە لە نەخۆشییە شێرپەنجەییەکان.