فرمێسك ئارەزووی فڕین دەكات

:: PM:07:48:12/07/2018 ‌
فرمێسك خاتوونە گۆرانیبێژی ناسراوی كوردی رۆژهەڵاتی كوردستان، وادەی بڵاوكردنەوەی نوێترین ئەلبوومی گۆرانی ئاشكرا دەكات كە بەمزووانە لە هەریەك لە شارەكانی هەولێر و سلێمانی بڵاوی دەكاتەوە .

"ئارەزووی فڕین" ناوی ئەو ئەلبوومەیە و لە 12  تراك پێكهاتووە، میلۆدیی زۆرینەی بەرهەمەكان هونەرمەند بورهان موفتی زادە ئامادەی كردوون. چوار میلۆدی هی خۆیەتی، تێكستی گۆرانییەكیش هی مامۆستا هێمن و بڕیارە لە داهاتوودا فرمێسك كلیپ بۆ ئەو بەرهەمەی بكات.

فرمێسك كە لە ساڵی 2013ـەوە هیچ  بەرهەمێكی هونەری نەبووە و بەنیازە 18ی ئەم مانگە سەعات شەشی ئێوارە لە شاری سلێمانی، هەروەها لە 21ی مانگیش سەعات پێنجی ئێوارە لە هوتێل چوارچرا لە شاری هەولێر بڵاوی بكاتەوە.

هاوكات گۆرانییەكی نوێی بەدەستەوەیە بەناوی "ماسییە ڕەشە بچكۆلانەكە" لە هۆنراوەی رێبوار عەزیز و لە میلۆدی خۆیەتی و حامید موختاری دابەشكردنی موزیكی بۆ كردووە.

فرمێسك حافزی خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستانە و لە ئەڵمانیا دەژی. زیاتر لە 12 ساڵە دەستی بە گۆرانی كردووە و سیدی و كلیپەكانی بڵاو دەكاتەوە، یەكەم گۆرانیی بەناوی "مەیە" و كۆتا كاری هونەریشی بڵاوكردنەوەی كلیپی "بێوەفا" بوو.

وشە/ شاخەوان شێخانی














وشە - تایبه‌ت