ئیلیسار به‌ناوبانگترین دانسهرى شه‌رقى له دنیادا به‌نیازه له دوو هوتێلى گه‌وره‌ى پێنج ئه‌ستێره‌ى پایته‌خته‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له شه‌وه ئاهه‌نگێك به‌شدارى بكات و كلیپێكى هونه‌ریش له ناوچه گه‌شتیارییه‌كانى كوردستان تۆمار بكات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 12ى تهمووز، به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، سه‌رچاوه‌یه‌كى ده‌سته‌ى گهشتووگوزارى به‌غدا، ئاشكراى كردووه سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌و هورنهمهنده بۆ شاره‌كانى به‌غدا و هه‌ولێر ده‌بێت و له‌لایه‌ن دوو كۆمپانیاى گه‌شتیارى بانگێشت كراوه، له‌باره‌ى ئاهه‌نگه‌كه‌وه گووتى ئه‌مه یه‌كه‌م جارە له دواى ڕووخانى ڕ‌ژێمى سه‌دام حوسێن له عێراق شه‌وه ئاهه‌نگى تایبه‌ت له‌سه‌ر شانۆ بۆ دانسى شه‌رقى و دانسهكانى تر بكرێته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه زانیارییەکی ئەوتۆی لەبارەی وردەکاری سەردانەکە نەدرکاند و ته‌نیا گووتى، سه‌یر كردنى دانسهكه وه‌ك شانۆیه‌كى هونه‌رى ده‌بێت ته‌مه‌نى خوار 20 ساڵ ڕێگه نادرێت بێته ژووره.
ئیلیسار یه‌كێكه له دانسه‌ره به‌ناوبانگه‌كانى لبنان، جگه له دانس كلیپێكى هونه‌ریشى هه‌یه و گۆرانى ده‌ڵێت، خاوه‌نى ههودارێكى زۆره و له هوتێل و ڤیستیڤاڵه جیهانییه‌كان دانس ده‌كات، ته‌مه‌نى 31 ساڵه و باوكى لبنانى و دایكى سوورییه، ئه‌كادیمیاى هونه‌رى دانسى هاوچه‌رخى ته‌واو كردووه، له ساڵى 2009 یه‌كه‌م كارى هونه‌رى ئه‌نجامداوه.