بەشێك لە دەروونناسان پێیان وایە بەهۆی زانینی مانگی لەدایكبوونی كەسێكەوە، دەتوانیت زۆر شت لەسەر خووڕەوشت و كەسایەتیی ئەو كەسە بزانیت، خەڵكێكیش هەیە باوەڕی بەمە هەیە و ڕۆژانە تەماشای "كەلووەكان" دەكات، لێرەدا ڕای چەند دەروونناسێك دەخەینە ڕوو كە بەپێی مانگەكان توانای سەرجێیی كەسەكان دیاری دەكەن.
كانوونی دووەم: ئەوانەی لەم مانگەدا لە دایك بوون، حەز بە پێوەندی سۆزداری دەكەن و ئەو كەسەی لەگەڵیدان زۆر بە توندی پێوەی پەیوەست دەبن و هۆگری دەبن، هەروەها زیرەكن لە ڕازیكردنی دڵی كەسی بەرامبەر.
شوبات: ئەوانەی لەم مانگەدا لە دایك بوون، زۆر گرنگی بە هاوسەرەكانیان دەدەن، لە سەرجێییشدا حەز بە تاقیكردنەوەی شێوازی نوێ دەكەن، زۆریش سۆزدارن.
ئادار: ئەوانەی لەم مانگەدا لە دایك بوون، زۆربەی كاتەكانیان لەگەڵ هاوسەرەكانیان بەسەر دەبەن و توانای سەرجێییان بەهێزە و حەز بە سەرجێیی توند دەكەن.
نیسان: ئەوانەی لەم مانگەدا لە دایك بوون، توانای سەرجێییان باشە و زۆریش بە زیرەكانە مامەڵەی لەگەڵدا دەكەن.
ئایار: ئەوانەی لەم مانگەدا لە دایك بوون، زۆر حەز بە سەرجێیی دەكەن و دەیانەوێت زۆرترین كات ئەنجامی بدەن، بۆیە زۆر گرنگی بە هاوسەرەكانیان دەدەن.
حوزەیران: ئەوانەی لەم مانگەدا لە دایك بوون، كەسایەتییەكی كراوە و تێكەڵیان هەیه و زۆر حەز بە تاقیكردنەوەی جۆرەكانی سەرجێیی دەكەن و زۆر شێوازیش دەزانن.
تەمووز: ئەوانەی لەم مانگەدا لە دایك بوون، وا بیر دەكەنەوە كە سەرجێیی تەنیا جەستەیی نییە، بەڵكو هەست و سۆزە.
ئاب: ئەوانەی لەم مانگەدا لە دایك بوون، زۆركات كێشەی سۆزدارییان هەیە و ئەمەش تووشی نائومێدییان دەكات.
ئەیلوول: ئەوانەی لەم مانگەدا لە دایك بوون، زۆر ڕۆمانسی و هەست ناسكن، هەرگیز سەرجێیی لەگەڵ كەسێك ناكەن تا تەواو خۆشیان نەوێت و سۆزیان بۆی نەبێت.
تشرینی یەكەم: ئەوانەی لەم مانگەدا لە دایك بوون، حەزیان لە پەلەكردن نییە لە بڕیارەكانی ژیانیاندا، بۆیە باش دەزانن چۆن هاوسەرەكانیان ڕازی دەكەن.
تشرینی دووەم: ئەوانەی لەم مانگەدا لە دایك بوون، حەز بە سەرجێیی جیاواز دەكەن و هەمیشە بە جۆشن بۆ ئەو كارە.
كانوونی یەكەم: ئەوانەی لەم مانگەدا لە دایك بوون، حەز بە تاقیكردنەوەی شێوازی نوێی سەرجێیی دەكەن و ژیانی هاوسەرگیری و سەرجێییان نایابە.
سەرچاوە: santeplusmag