دوینێ پێنجشه‌م 12ی ته‌مووز لە شاره‌دێى عەربەتى سه‌ر به پارێزگاى سلێمانى بەهۆی شەڕ و ده‌مه‌قاڵه‌ی نێوان دوو بنەماڵەوە گەنجێكی تەمەن 19 ساڵ بەفیشە كوژرا.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراێكى پۆلیس كه ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، ڕاگه‌یاندراوه كه دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەكان گەنجەكە بەبرینداری ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوه، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوه، تەرمەكەشی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری له سلێمانی كراوه.
گەنجەكە ناوی (ب.ز.غ)ه، لە دایكبووی ساڵى 1999یە و دانیشتووی شاره‌دێی عەرەبەتە، و به گوێره‌ی زانیارییەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەو تاون بە فیشەكێك كوژراوە.
دواى ئه‌وه‌ى پەڕاوی لێكۆڵینەوە لەلایەن بنكەی پۆلیسی عەربەتەوە بۆ ڕووداوەكە كرایه‌وه و فەرمانی دەستگیركردنیش بۆ تۆمەتباری ڕووداوەكە دەرچوو، ئه‌مڕۆ هه‌ینى 13ى ته‌مووز، پۆلیسى سلێمانى ده‌ستگیركردنى كه‌سێكى به تۆمه‌تى كوشتنى گه‌نجه‌كه‌ى عه‌ربه‌ت ڕاگه‌یاند، كه دوێنێ بە هۆی دەماقەڵەی نێوان دوو بنەماڵەوە به فیشه‌ك كوژرابوو.
ڕاگه‌یاندنى پۆلیسى سلێمانى، بڵاوی كردووه‌ته‌وه، شەوى ڕابردوو تۆمەتباری ڕووداوەکە خۆی ڕادەستی بەشی پۆلیسی شارۆكه‌ى پێنجوێن کردووه، بە فەرمانی دادوەر و بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.