زۆربەمان تا ئێستە چەندان جار بەرسیلەمان خواردووە بەبێ ئەوەی بزانین سوود یان زیانەکانی چییە، هەرچەندە هەموومان سوودەکانی ترێ بۆ تەندروستی دەزانین، بەڵام هەندێکمان تا ئێسته دەربارەی سوود و زیانه‌كانى بەرسیلەمان یان ترێى پێنهگهیشتوومان نه‌زانیووه و نەبیستووە.
سووده‌كانى خواردنى
به‌رسیله ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌یه:
1. ئه‌گه‌ر به پاودەری بەرسیلەی کوتراو گیانت بشێلیت یارمەتی بەهێزکردنی لەش و لابردنی پەڵەی سەر پێست دەدات.
2. تێکەڵەی بەرسیلە و سرکەى سێ‌و کێشەی هەوکردنی ڕێڕەوی میز چارەسەر دەکات.
3. خواردنى به‌رسیله لەگەڵ هەنگوین کێشەکانی قورگ و زمان و هەوکردنی گوێ چارەسەر دەکات.
4. بەرسیلە تینویەتی ناهێڵێت و بەسودە بۆ گەدە و جگەر.
5. به‌رسیله له كۆنه‌وه بۆ چارەسەری ڕشانەوە و سکچون به‌كارهاتووه.
6. به‌رسیله زۆر بەسودە بۆ خانمی دووگیان، چونکە گەدە بەهێز دەکات و ناهێڵێت کۆرپەلە بکەوێت.
7. خواردنه‌وه‌ى به‌رسیله به شێوه‌ى شەربەت چارەسەرێکی باشه بۆ قەڵەوى و مایه‌سیرى.
8. بەرسیلە، لەکۆندا بۆ چارەسەری دڕکەومێکوتە و هەوکردنی مایەسیری بەکارهاتووە و شەربەتەکەشی بۆ چارەسەرکردنی سوتاوی قورگ و زمان و پوک و ئازاری گوێچکە بەکارهێنراوە.
9.بەرسیلە تینویەتی دەشکێنێت و گەدە و جگەر بەهێز دەکات.
زیانه‌كانیشى ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ن:
1. خواردنى بەرسیلە دەبێتە هۆی غازات و گەدە لاواز دەکات.
2. پێست تووشى هه‌ستیارى ده‌كات.
3. خواردنى به‌رسیله له‌گه‌ڵ ماست و شیردا ده‌بیته هۆى تووش بوون به گه‌شكه.
4. به‌رسیله خواردن له‌سه‌ر گه‌ده‌ى به‌تاڵ تووشى سه‌رئێشه‌یه‌كى تووندت ده‌كات.