قۆزی یه‌كێكه له خۆراكه تایبه‌ته‌كان، زۆربه‌ی پیاوان له چێشتخانه‌كانی ده‌ره‌وه تاقی ده‌كه‌نه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كانیان كه‌متر ده‌توانن ئاماده‌ى بكه‌ن.
چێشتلێنه‌ر "تارا ئه‌مین سه‌پان"، چێشتلێنه‌ری ناسراو و لێهاتووی كورد، یه‌كێكه له‌و خانمانه‌ی زیاتر له 1000 ڤیدیۆی فێركاری بۆ ئاماده كردنی خواردنی هه‌یه، له‌م پارچه ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه‌یشدا بۆیه‌كه‌م جار خانمان فێری ئاماده كردنی قۆزی به ماینچهیان ده‌كات به شێوه‌یه‌كی ئاسان.
قۆزی ئه‌و خواردنه‌یه كه بۆ پێشوازیكردنی ژماره‌یه‌كی زۆری میوانان پێشكه‌ش ده‌كرێت، ئه‌م خواردنه له بنه‌ڕه‌تدا كه بریتییه له ئاخنینی گۆشتی مه‌ڕ به به‌هارات و برنجه‌وه كه له‌گه‌ڵ برنجی به كشمیش و بادامه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت و له بۆنه گرینگه‌كان وه‌كو جه‌ژن و ژن هێنانیش ئاماده ده‌كرێت.