دواى ڕووداوه‌كانى 16ى ئه‌كتۆبه‌ر هاتنى و حه‌شدى شه‌عبى و هێزه عێراقییه‌كان بۆ كه‌ركووك ناوچه دابڕاوه‌كان، فشاركردن له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقى به هۆكارى جیایجیا بۆسه‌ر كوردى شاره‌كه ده‌ستى پێكردووه، ئه‌م جاره‌یش به بیانووى به‌زاندنى سنوورى هێڵى ناوچه‌ى پارێزراوه‌كان، هه‌ڕه‌شه له گونده كورده‌كانى كه‌ركووك ده‌كرێت گونده‌كانیان چۆڵ بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 13ى ته‌مووز، ئه‌ڵماس فازڵ بریار ده‌رى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك، له لێدوانێكى تایبه‌تدا به "وشه" گوتى، به هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و گوندانه له‌سه‌ر هێڵى سورى كیڵگه نه‌وتییكانه بۆیه كۆمپانیاى نه‌وتى باكور به‌ڕه‌سمى نوسراوى ئاڕاسته‌ى پارێزگار كردووه بۆ ده‌ركردنیان و چۆڵكردنى گونده‌كانیان.
ئه‌ڵماس فازیڵ ئاشكرایشى كرد، پۆلیسى كه‌ركووك ئه‌و سێ گونده‌ى ئاگادار كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى گونده‌كان چۆڵ بكه‌ن كه گونده‌كان بریتین له (هه‌نجیره، باجوان، چۆپلیچه) كه نزیگه‌ى 1000 خێزانى تێدا ده‌ژیت.
ڕوونیشى كرده‌وه كه ئه‌وان وه‌ك ئه‌ندامه كورده‌كانى لیستى برایه‌تى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا داوایان له ڕاكان جبورى و پۆلیسى كه‌ركووك كردووه ئه‌م هه‌نگاوه ڕابگرن، نوسراوى فه‌رمیشمان ئاڕاسته‌ى وه‌زارتى نه‌وتى عێراق كردووه ئه‌و هه‌نگاوه ڕابگرێت.
كه‌ركووك/ چیا كه‌ركووكى