له مێژووی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا، ده‌یان ته‌ریقه‌ت و بزووتنه‌وه و ڕێچكه‌ی ئاینی وجوودی هه‌یه و له زۆر لایه‌نه‌وه كاریگه‌ری نه‌رێنی و ئه‌رێنییان به‌سه‌ر تاكه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه‌وه به‌جێ هێشتبوو. به‌ڵام پسپۆڕانی بواری ئاین باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و جووڵانه‌وه ئاینییانه رۆڵیان كه‌م بووه‌ته‌وه له‌ناو كورددا.
له‌ناو كورددا ته‌ریقه‌تی قادری و نه‌قشبه‌ندی، ڕێچكه‌ی ئاینیی كه‌سنه‌زانی و به‌رزنجه‌یی، ههقهیی و مامه‌ڕه‌زایی و چه‌ندانی تر. به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو ڕۆ چوونه‌ته ناو ته‌واوی لایه‌نه‌كانی ژیان و له چوارچێوه‌یه‌كی داخراودا خه‌ڵكیان هێشتووه‌ته‌وه.
كامه‌ران بابانزاده نووسه‌ر و مێژوونووس، به"وشه"ی ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه له كوردستان ته‌ریقه‌تی قادری و نه‌قشبه‌ندی دوو ته‌ریقه‌تی ئاینی سه‌ره‌كی بوون، ئه‌وانیتر لق و پۆپ و شوێن و كولتووری یه‌كێك له‌و دوو تهریقهتهن.
به‌گوته‌ی ئه‌و "له پێشتردا تا نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیست، كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی ڕۆحی پێویستی به‌و دوو ته‌ریقه‌ته به ڕێبه‌رایه‌تی شێخ مارفی نۆده‌یی و مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی هه‌بوو، به‌شێوه‌یه‌ك كاریگه‌رییان به‌سه‌ر به‌شێك له ناوچه‌كانی سێ پارچه‌كه‌ی تری كوردستانیشه‌وه هه‌بوو.
له‌سه‌ر هه‌مان باس، قاره‌مان نادر كه ماسته‌ری له‌باره‌ی بزووتنه‌وه‌ی هه‌قه نووسیوه، باوه‌ڕی وایه په‌یدابوونی ته‌ریقه‌ت و جووڵانه‌وه سۆفیگه‌رییه‌كان له ئه‌نجامی پێویستیی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له دایك بوون بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی ڕۆحیی تاكی كورد.
"ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك جار ململانێی ناو ئه‌و ته‌ریقه‌ت و جووڵانه‌وانه تا ئاستی پێكدادان نزیك بووه‌ته‌وه، كه‌چی به‌چاوێكی پیرۆز سه‌یر كراون، چونكه پێداویستی گیانی كۆمه‌ڵگه‌ی پڕ كردووه‌ته‌وه". نادر بۆ "وشه" وای گوت.
به‌ڵام بابانزاده كه ماسته‌ره‌كه‌ی له‌باره‌ی مێژووی ئیسلامه‌وه‌یه، ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه زیاتر 90%ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوری نه‌خوێنده‌وار و دێ‌نشین بوون، زانا و بانگخوازی شاره‌زای نه‌بووه، له‌به‌رئه‌وه شێخانی ته‌ریقه‌ت له ته‌كیه و خانه‌قاوه ڕۆڵی باشیان گێڕاوه /له‌گه‌ڵ سه‌رنج و ڕه‌خنه‌ی زۆر/، رۆڵی گرنگیان هه‌بووه له دوورخستنه‌وه‌ی تاكی كورد له خراپه‌كاری.
بابانزاده دووپاتی ده‌كاته‌وه كه به‌شێك له‌و ته‌ریقه‌تانه پێشینه‌ی ئیسلامی‌یان نییه، به‌ڵكو به ئیسلامه‌تی موتوربه كراون. زیاتر گوتی "ڕاستییه‌كه‌ی ئیسلام پێویستی به‌و ته‌ریقه‌ت و لق و پۆپه ئاینییانه نییه، به‌ڵكو نه‌خوێنده‌واری كۆمه‌ڵگه‌ی دوور له ناوه‌ندی زانستی و ئه‌كادیمی و ناكامڵی تاكی كورد، دروستی كردوون و وایكردووه ئه‌و ته‌ریقه‌تانه زۆرترین خه‌ڵكی له ده‌ور كۆ بێته‌وه".
بابانزاده كه خاوه‌نی دوو ماسته‌رنامه‌یه و ئێسته دكتۆرا ده‌خوێنێ، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه و چاپ و چاپه‌مه‌نی و ڕاگه‌یاندن و زیادبوونی ئاستی خوێنده‌واری و شاره‌زایی زیاتر له‌باره‌ی ئیسلام و شه‌ریعه‌ت، كاریگه‌ری ته‌ریقه‌ت زۆر كه‌م بووه‌ته‌وه و خه‌ڵك به‌و ڕێیه‌دا ناڕۆن كه له پێشتردا له‌ناو ته‌ریقه‌ت له ته‌كیه و خانه‌قاكان پێڕه‌و ده‌كران.
به‌گوته‌ی ئه‌و "ئێسته تاكی كورد ڕێی ڕۆشنتر و زانیاری زیاتری به‌رده‌سته و پێویستی به‌و شێواز و مۆده ئاینییه نه‌ماوه، واته ئه‌وه‌ی ڕووی داوه پێوه‌ندی به پێداویستی ژیانه‌وه هه‌بووه".
لای خۆیه‌وه قاره‌مان نادر ددان به‌وه‌دا ده‌نێ كه ئه‌م جووڵانه‌وانه تا ئاستێك ئامرازێك بوون بۆ پاشه‌كشه‌ی ڕۆشنبیری و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یی كورد، به‌هۆی وابه‌سته‌بوون به شێخ و گه‌ڕانه‌وه بۆ خاڵی سه‌ره‌تایی، به‌ڵام ئێسته ته‌ریقه‌ت و مه‌زه‌و له لاوازه‌وه بۆ لاوازتر ده‌ڕوات، به‌هۆی بوونی ته‌كنه‌لۆجیا و پێشكه‌وتن و ڕۆشنبیری.
نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ری بواری ئاینی چۆلی فایه‌ق بۆ "وشه" ده‌ڵێ، ئێسته ستایلی ژیان و جۆری فیكر و بیركردنه‌وه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه. وه‌ك ئه‌و گوتی "له ڕابردوودا سه‌رچاوه‌ی خوێندن و خوێنده‌واری، له‌ناو حوجره‌دا بووه، ئه‌م بزووتنه‌وانه له ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌ده‌بیدا، له مۆدێرنێتێ دابڕان، بۆ نموونه: ددان به قوتابخانه هاوچه‌رخه‌كانی ئه‌ده‌بیات نانێن، له شیعری كلاسیك بترازێ، ده‌ست بۆ ڕۆمان و چیرۆك و شانۆ و شیعری ئازاد و هایكۆ و سینه‌ما نابه‌ن".
"له‌به‌رئه‌وه به سروشتی حاڵ ئه‌م بزووتنه‌وانه بۆ ئێسته هیچ ڕۆڵێكیان نابێت، ئه‌مان ئێسته ته‌نیا له قوتابخانه‌ی عیرفانیزم سهرمهجلیسیان گرتووه، له‌وانیتر به‌رچاو ناكه‌ون. ئه‌گه‌رچی ئه‌و شاعیرانه‌ی له‌ناو ئه‌م بزووتنه‌وانه‌وه وه‌ك مه‌شخه‌ڵ له ئاسمانی ئه‌ده‌بیی كوردیدا گه‌شاونه‌ته‌وه، چینه خوێندهوارهكهی ناو جڤاكی كوردی بوون. له ڕووی هونه‌رییه‌وه زۆر هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد له‌ناو ئه‌م بزووتنه‌وانه‌وه پێگه‌یشتوون، له تهكیهڕا ده‌ستیان به چڕینی شیعر و كوتانی ده‌ف كردووه. له سه‌ید عه‌لی ئهسغهرهوه بگره تا حه‌سه‌ن زیره‌ك و ماملێ، كامكاران و سه‌ید محه‌مه‌د سه‌فایی و په‌یامی عه‌زیزی كه له ڕووی ده‌نگ و ئاوازه‌وه شیعره كلاسییكییهكان ده‌چڕن، له زۆر گۆرانیبێژه‌كانی ئێسته هونهرمهندترن". چۆلی وای گوت.
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو كه له ڕووی مێتنالێتییهوه ئه‌م بزووتنه‌وانه هێشته كاریگه‌ری نه‌رێنییان له‌سه‌ر جڤاكی ئێمه ماوه، مه‌رجیش نییه هه‌موومان هه‌ستی پێ بكه‌ین، هه‌ندێ شت هه‌یه نانهستهكی له زه‌ینی ئێمه‌دا ده‌چه‌قن. هه‌روه‌ها كاریگه‌ری ئه‌رێنیشیان هه‌یه، بۆ نموونه: له به‌رانبه‌ر مۆدیلی ئیسلامی سه‌له‌فیزم، ئیسلامی سۆفیزم، ده‌توانێت تا ئاستێكی به‌رز كار له‌سه‌ر (تۆلێرانس) بكات و بره‌و به پێكه‌وه‌ژیان بدات. ئه‌گه‌رچی سۆفیزمیش وه‌ك سه‌له‌فیزم له ئاستی بیروباوه‌ردا توندن و خورافات سهرمهشقیانه، به‌ڵام توندوتیژ نین و باوه‌ڕیان به توندوتیژی نییه.
ئه‌و پێی وایه "له نێوان توندڕۆیی و توندوتیژیدا جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه. ئه‌گه‌ر سه‌یری ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش بكه‌یت، یه‌ك سۆفی له‌ناودا به‌رچاو ناكه‌وێ، ئه‌وه به‌ڵگه‌یه كه باوه‌ڕیان به خۆته‌قاندنه‌وه و ڕه‌شه‌كوژی نییه".
به‌ڵام ئه‌وه ناشارێته‌وه كه ئه‌م بزووتنه‌وانه له هه‌ندێ شوێنی به‌رته‌سك له ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی هێشتا خه‌ڵكیان هه‌یه و ڕۆڵیان به‌رچاوه. هاوكات به‌هۆی هه‌ندێ ئه‌دگاری تایبه‌ت، له پۆشاك و سه‌روسیما و هه‌ڵسوكه‌وتی نێوان شێخ و ده‌روێش، خه‌ڵكی لێیان دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه. له كاتێكدا نه‌وه‌ی نوێ ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه خێراكان بڕوات، له كه‌شتیی گڵۆبالیزم دانه‌بڕێت.
وشه/ سلێمانی- تایبه‌ت