هه‌فته‌ی ڕابردوو شی جین پینگ سه‌رۆكی چین له كۆنفڕانسێكی له‌گه‌ڵ 21 له نوێنه‌ران و سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌ب، بڕیاری یارمه‌تیدانی سووریا و وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی دا، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی چین جێی گومانه و شاره‌زایان ڕوونكردنه‌وه‌ی جیاوازی بۆ ده‌كه‌ن.
ئاژانسی
sputnik له ڕاپۆرتێكدا ئاشكرای كردووه، په‌كین گرنگییه‌كی زۆر به سه‌قامگیری ئابووری و سیاسی سووریا ده‌دات و به‌رده‌وام هه‌وڵی نزیكبوونه‌وه و دروستكردنی پێوه‌ندییه ئابوورییه ستراتیجییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د ده‌دات، ئه‌مه‌یش بووه‌ته جێی گومان و له‌لایه‌ن شاره‌زا و چاودێرانه‌وه چه‌ندان ڕوونكردنه‌وه‌ی بۆ كراوه.
مونیر غه‌نیم شاره‌زای سووری له بواری ئابووری گوتی، چین به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات سه‌قامگیری و ئاشتی له سووریا به‌رقه‌رار بكات و وڵاته‌كه وه‌ك یه‌كێك له هاوپه‌یمانانی هه‌ژمار ده‌كات، ئه‌مه‌یش خاڵێكی ئه‌رێنییه، به‌ڵام شوێنی جیۆپۆله‌تیكی سووریا هۆكاری ئه‌م نزیكبوونه‌وه‌ی په‌كین بووه.
به‌گوێره‌ی چاودێران، چین ده‌ستی به ئه‌نجامدانی یارییه‌كی مه‌زن كردووه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌موو هه‌وڵێكی خستووه‌ته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی وڵاتانی ناوچه‌كه بدات و له ڕووی ئابووریییه‌وه پێش بكه‌وێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌م وڵاته كۆ بووه‌ته‌وه و زۆرترین به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و چین ده‌چێت.
له 10ی ئه‌م مانگه، له كۆنفڕانسێكی له‌گه‌ڵ 21 سه‌ركرده‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی، سه‌رۆكی چین بڕیاری پێدانی قه‌رزی به بڕی زیاتر له 20 ملیار دۆلار بۆ وڵاتانی ڕۆهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و یارمه‌تیدانی مرۆیی به بڕی 90.5 ملیار دۆلار پێشكه‌شی وڵاتانی سووریا و یه‌مه‌ن و ئوردن كرد.