له لایه‌ن گرووپێكی مافیاوه، ده‌ستدرێژی كرایه سه‌ر كچێك و تووشی چه‌ندان باودۆخی خراپی ته‌ندروستی و ده‌روونییان كرد، وای كرد ئه‌و كچه ببێته قوربانی تاوانێكی گه‌وره.
كچێكی 18 ساڵ به ناوی كیت كیتیسیا له شاری میلاندزی ئینگلته‌را ده‌ژیا، ڕۆژێك له لایه‌ن پیاوێكه‌وه ڕفێندرایه ناو شوقه‌یه‌ك و كراسه‌كه‌ی له‌به‌ر دانرا و ده‌ستدرێژی كرایه سه‌ر.
ماڵپه‌ڕی
ڕۆتانا له زمانی ئه‌و كچه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و پیاوه یه‌كه‌م كه‌س بووه كه ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ری و هه‌ر ئه‌ویش وای كردووه ده‌ستدرێژی لا ببێته شتێكی ئاسایی.
له‌و كاته‌وه كیت براوه‌ته ناو گرووپێكی مافیا و له لایه‌ن پیاوه‌كانه‌وه ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر، كه ئه‌گه‌ر ته‌واوی ژماره‌ی پیاوه‌كان كۆ بكرێنه‌وه، گه‌یشتوونه‌ته 70 پیاو كه له كات و شوێنی جیادا ده‌ستدرێژییان كردووه‌ته سه‌ر، ته‌نانه‌ت ڕۆژ هه‌بووه 10 پیاو ده‌ستدرێژییان كردووه‌ته سه‌ر و ئه‌شكه‌نجه‌یان داوه.
دوای ماوه‌یه‌كی زۆر ژیان به‌و شێوه‌یه، كیت ڕێیه‌كی بۆ ده‌ربازبوون دۆزیوه‌ته‌وه و توانی دووان له پیاوه‌كان به گرت بدات، به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێت پیاوه‌كانی تر هێشتا له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان به ئاسووده‌یی پیاسه ده‌كه‌ن.
كیت ئێسته خه‌ریكی نووسینی كتێبێكه له‌باره‌ی ئه‌و ڕووداوانه‌ی له‌و كاته‌دا تووشی بووه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ڕێیه‌وه یارمه‌تی پۆلیسه‌كان بدات كه تاوانباره‌كانی تر بگرن، هه‌روه‌ها هۆشداری بداته كچانی تر تا تووشی حاڵه‌تی وه‌ك ئه‌و نه‌بنه‌وه.