كچێكی هه‌رزه‌كاری میسری، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوكی ڕێی نه‌دا چاوی به خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بكه‌وێت و به‌و ته‌مه‌نه نه‌یدا به شوو، باوكی كوشت تا به ئاواته‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و كوڕه بگات.
له ناوچه‌یه‌كی میسر، كچێكی 15 ساڵ له‌گه‌ڵ باوكی‌دا ده‌ژیا، ماوه‌یه‌ك بوو كوڕێكی ناسیبوو و بووبوونه خۆشه‌ویستی یه‌كتر، بۆیه بابه‌ته‌كه‌ی لای باوكی باس كردبوو و به‌ته‌ما بوو شووی پێ بكات، به‌ڵام باوكی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی كچه‌كه‌ی به گونجاو بۆ هاوسه‌رگیری نه‌ده‌زانی، ڕێی پێ نه‌دا و ڕێی له چوونه لایشی گرت.
وه‌ك ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌م كچه چیتر به‌رگه‌ی دووری له خۆشه‌ویسته‌كه‌ی نه‌گرتووه، بۆیه ڕۆژێك كاتێك باوكی خه‌وتبوو، به چه‌قۆ كه‌وته گیانی و له چه‌ندان لاوه باوكی به‌ر چه‌قۆ دا و برینداری كرد تا مرد.
كاتێك ئه‌م ڕووداوه ئاشكرابوو، پۆلیسه‌كان ماوه‌ی چوار ڕۆژه ئه‌و كچه‌یان به‌ند كرد تا به ته‌واوی لێكۆڵینه‌وه له بابه‌ته‌كه بكه‌ن، ئێسته‌ش بابه‌ته‌كه به ددانپێدانانی كچه‌كه كۆتایی هاتووه و له دادگه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت.