به‌پێى به‌ڵگه‌یه‌ك كه له پێگه‌ى "فوڕات" بڵاو كراوه‌ته‌وه، حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌ركرده‌ى باڵاى هێزه چه‌كداره‌كان له به‌رانبه‌ر خۆپێشاندانه‌كان، هه‌موو هێزه‌كانى خستووه‌ته حاڵه‌تى ئاماده‌باشی ته‌واوه.
به پێى به‌ڵگه‌یه‌ك كه ئه‌مڕۆ له پێگه‌ى
"فوراتى ئیخبارى" بڵاو كراوه‌ته‌وه، حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و سه‌ركرده‌ى باڵاى هێزه چه‌كدارییه‌كان له عێراق "نه‌فیر عام"ى بۆ هێزه‌كان لێ داوه و ؛م به زاراوه‌ى سوپاى عێراق، فم ئینزارى "جیم" ده‌ناسرێت.
له به‌ڵگه‌كه داوا له چه‌كدارانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ و وه‌زاره‌تى به‌رگرى و ده‌زگاى دژه تیرۆر و ده‌زگاى هه‌واڵگرى نیشتمانى و ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى و ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى كراوه، به په‌له ئینزارى جیم جێبه‌جێ بكه‌ن و فریاى ئه‌ركه‌كانیان بكه‌ون.
له فه‌رهه‌نگى سه‌ربازى "ئینزارى جیم" له عێراق له كاتێكدا راده‌گه‌یه‌نرێت كه وڵاته‌كه به‌ره‌و داگیركاریى و هێرشى توند ببێته‌وه، چونكه توندترین و دوایین حاڵه‌تى ئاماده‌باشى سوپا و هێزه‌كانه.
له رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو، خۆپێشاندان و ناڕه‌زایییه‌كى توند شاره‌كانى باشوورى عێراق و به‌غداى پایته‌ختى گرتووه‌ته‌وه، ده‌ره‌نگانى ئه‌مشه‌و حه‌یده‌ر عه‌بادیش سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى كردووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیران و به‌رپرسانى پێوه‌ندیدار به بارودۆخى ته‌ناهى عێراق ئاماده بوون.